نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا



لە هەریەكە لە دهۆك و هەولێر نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 9 دیاری كرا و بڕیارە سبەینێ‌ لە سلێمانی و هەڵەبجەش دیاری بكرێتت، كە نرخەكەی بە بەراورد بە مانگی 8 كەمترە، ئەوەش بەهۆی فێنك بوونی كەشوهەوا و زیادبوونی كارەبای نیشتمانییەوە.

لە شاری دهۆك لە مانگی ئەیلول (9)دا بە نزیكەیی 200 كاتژمێر كابەرای مۆلیدە بە هاووڵاتیان دراوە و بەوەش نرخی هەر ئەمپێرێك لەنێوان 9 هەزار و 500 دینار بۆ 10 هەزار و 500 دینار دەبێت.

لای خۆشیەوە، ئەندازیار قارەمان مەولود، لێپرسراوی ليژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر ڕایگەیاندووە، نرخ و کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ مانگی 9ی ئەمساڵ، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا، كەمترینی 12 هەزار و 500 دینارە و زۆرترینیشی 14 هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاندووە، پارەی كارەبای مۆلیدە بۆ مانگی 9 بەراورد بە مانگی 8 نرخەكە كەمتر بۆتەوە، چونكە مانگی پێشووتر نرخی ئەمپێرێك لە 15 بۆ 18 هەزار دینار بووە.

ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما یان وەرزی سەرما، پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان كەم دەبێتەوە و كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان زیاد دەبێت و وەزارەتی كارەباش هۆكارەكەی بۆ زۆربوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا دەگەڕێنێتەوە.

ناوی ئەندامانی نوێی سەركردایەتی یەكێتی ڕاگەیەنرا
پێشت ناوی ئەندامانی نوێی سەركردایەتی یەكێتی ڕاگەیەنرا
قوباد تاڵەبانی لە كۆنگرەوە: قیت قیت
دواتر قوباد تاڵەبانی لە كۆنگرەوە: قیت قیت
ەیوەندیدار