نەتەوە یەكگرتووەكان دەستگیرۆیی چەندان پڕۆژە دەكات



نەتەوەیەكگرتووەكان بێ بەرامبەر دەستگیرۆیی فراوانكردنی چەندان پڕۆژە لە سنووری سلێمانی دەكات، بۆ هەر پرۆژەیەك (٥) هەزار بۆ (٣٠) هەزار دۆلار دەدات.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی فراوانكردنی پرۆژەو هاوكاریكردنی خاوەن پڕۆژەكان، رێكخراوی (IOM)ی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان بڕێكی زۆر پارەی دابینكردووە لە سنوری سلێمانی بەبێ بەرامبەر بیدات بە خاوەنی پرۆژەكان بۆ فراوانكردنی پرۆژەكەی.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بەپێی مەرجەكان بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە هاوكارییە پێویستە تەمەنی پرۆژەكە ساڵێك كەمتر نەبێت و بەدەر لە خاوەنی كارەكە (٣-٥٠) كارمەندی هەبێت. پرۆژەكە لە سنوری سلێمانیدا بێت و لەكاركردن بەردەوام بێت و خاوەنی كارەكە عیراقی بێت.
هەر بەپێی مەرجەكان پێویستە پرۆژەكان لەبواری پەرەپێدان و فراوانكردنی كەرتی كشتوكاڵی و مەڕوماڵاتدا بێت.

باس لە ئەوەش كراوە، هەركەسێك خوازیارە سودمەند بێت لەم هاوكارییەی نەتەوەیەكگرتووەكان كە بێ بەرامبەرەو وەرناگیرێتەوە، هەتا رۆژی (٢٩/١٢/٢٠٢٢) سەردانی بینای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەكە بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاری.رۆژانی یەك شەممە تاكو پێنج شەممە، لە كاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ ٣ی پاشنیوەڕۆ.

بۆ پەیوەندیكردن (٠٧٥١٠٥٩٧٠٠٣) (٠٧٧٢٥٤٧٠٨٤٠)

No photo description available.

May be an image of 5 people and text

No photo description available.

May be an image of 6 people and text

بڕینەوەی زەیتوونەكانی عەفرین بەردەوامە
پێشت بڕینەوەی زەیتوونەكانی عەفرین بەردەوامە
بڕێكی دیكەی پارەی “دزی سەدە” گەڕێنرایەوە
دواتر بڕێكی دیكەی پارەی “دزی سەدە” گەڕێنرایەوە
ەیوەندیدار