بووك و زاواكەی حەمدانیيە عێراق جێدەهێڵن



ئەو بووک و زاوایە، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیاندا تووشی کارەساتێک بوون، کە عێراقی هەژاند، دەڵێن: ناتوانین بەردەوام بین لە ژیان لە کۆمەڵگاکەماندا.

ڕێڤان (زاوای تەمەن 27 ساڵ) و حەنین (بووكی تەمەن 18 ساڵ) بۆ “سکای نیوز” ڕایگەیاند، سەرەڕای مانەوەیان لە رووداوی ئاگرەکە، کە لەناو هۆڵێکی ئاهەنگی هاوسەرگیری قەرەباڵغی پارێزگای نەینەوا کەوتەوە، هەست بە “مردن لە ناوەوە” دەکەن.

ڕێڤان ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە ١٥ ئەندامی خێزانەکەی لەدەستداوە و دەشڵێت: “حەنین ناتوانێت قسە بکات” دوای ئەوەی ١٠ کەس لە کەسوکاری لەدەستداوە، لەنێویاندا دایکی و براکەی، لەکاتێکدا باری تەندروستی باوکی ناجێگیرە.

ڕێڤان وتی: “ئەوە تەواو، ئێمە ناتوانین چیتر لێرە بژین” و جەختیشی كردەوە، مەبەستم ئەوەیە هەر جارێک هەوڵدەدەین هەندێک دڵخۆشی بەدەستبهێنین، شتێکی کارەساتبار بەسەرمان دێت و خۆشبەختییەکان لەناو دەبات. بۆیە، باشترە بۆ ئێمە بڕۆین.

زاواكە بە دڵتەنگیەوە وتی: “ڕاستە ئێمە لێرە لەبەردەمت دانیشتووین، بە زیندوویی. بەڵام لە ناوەوە مردووین. بێهێزین. ئێمە مردووین لە ناوەوە”.

بریندارانی ڕووداوەکەی حەمدانییە دەبرێنە دەرەوەی وڵات
پێشت بریندارانی ڕووداوەکەی حەمدانییە دەبرێنە دەرەوەی وڵات
لە عێراق مووچەی مانگی 10 و لە هەرێم مانگی 7 دابەش دەكرێت
دواتر لە عێراق مووچەی مانگی 10 و لە هەرێم مانگی 7 دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار