مامۆستایانی وانەبێژ: تا دامەزراندن، بەردەوامین لە بایکۆت



ئەمڕۆ لە سێهەمین هەفتەی بایکۆت-دا مامۆستایانی ناڕازیی وانەبێژ و میلاک ڕایانگەیاند، لە بایکۆت بەردەوام دەبن تا داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت.

مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، محەمەد کەمال، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، “مامۆستایانی وانەبێژ تا ئەو کاتەی دادەمەزرێن و مامۆستایانی میلاک تا وەرگرتنی مووچە و شایستە داراییەکانیان، بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن”.

نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەی بەوەکرد، ” بڕیاربوو لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا خێمە هەڵبدەین، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بە بیانووی جۆراوجۆر ڕێگرییان لێکردین”.

محەمەد کەمال، نوینەری مامۆستایانی وانەبێژ دووپاتی کردەوە، بایکۆتی دەوام لەلایەن مامۆستایان و وەستانی خوێندن، زیانگەیاندنە بە خوێندکاران و پەکخستنی پڕۆسەی خوێندن، بەرپرسیارییەتی لە ئەستۆی حکومەتدایە.

هاوکات لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ کاتژمێر١١ بەیاننامەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەخوێندرێتەوە.

وێنە؛ تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕوویدا
پێشت وێنە؛ تەقینەوەیەکی خۆکوژیی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ڕوویدا
عێراق دووەم هاوردەکاری وڵاتی ئێرانە
دواتر عێراق دووەم هاوردەکاری وڵاتی ئێرانە
ەیوەندیدار