بەڵێندەرێکی عەرەب لە سلێمانی بە فێڵ پارەی دەیان کەس دەبات



بەڵێندەرێکی عەرەب لە سلێمانی بە ناوی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی خنوو و باڵەخنەکان پارەی دەیان کەس دەبات کە بە زیاتر لە 1 ملیار دینار مەزەندە دەکرێت،

بەشێک لەو کەسانەی کە پارەیان لای ئەو بەڵێندەرەیە ڕایانگەیاند، ئەو کەسە لە ئاسایشی سلیمانی دەستبەسەرە، بەڵام تائێستا چارەنووسی پارەکانمان دیار نییە و سکاڵای یاسایشمان تۆمار کردووە،

ئەو کەسانە ڕاشیانگەیاند، وا مەزەندە دەکرێت ئەبومستەفا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دینار (هەزار ملیۆن) پارەی خەڵکی سلێمانی خواردبێت بەم جۆرە، بەشێکی کەمی ئیشی خانوەکانی کردووە، کە زۆربەی هەر بنچینەکەی بۆ دروستکردوون، جێی هێشتووە.

ئەبو مستەفا، جگە لەوەی پارەی خانوەکانی خواردووە، هاوکات ئەو کرێکارو کاسبکارانەش کە هێناویەتی بۆ ئەوەی بەشێکی ئیشەکانیان پێ بکات، بە قەرز هێناونی و پارەی بە کەسیان نەداوە.

هاوکات ئەو کەسانە داواشیان لە حکومەتی هەرێم کردووە، یاسا سەروەربێت و نەهێڵن ئەو کەسە هەڵبێت یان ئازاد بکرێت، تا تەواوی پارەکانیان بۆ نەگەڕێننەوە.

ئەندازایار وکرێکارو نەخشەسازی بیناو شارەزای بواری کارەبایی و بۆڕی ئاوی ، سەرجەمیان قوربانی دەستی ئەو کەسەن و بەبێ ئەوەی پارەیان پیبدات کاری پێکردون.

وەستا ڕەسوڵ: سەركردایەتی 60 كەس دەبێت
پێشت وەستا ڕەسوڵ: سەركردایەتی 60 كەس دەبێت
عێراق بۆ دابەزاندنی دۆلار دراوی 4 وڵات دەخاتە مامەڵەوە
دواتر عێراق بۆ دابەزاندنی دۆلار دراوی 4 وڵات دەخاتە مامەڵەوە
ەیوەندیدار