عێراق بۆ دابەزاندنی دۆلار دراوی 4 وڵات دەخاتە مامەڵەوە



بانكی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندن و كۆنتڕۆڵ كردنی بەهای دۆلار پەنا بۆ دراوی 4 وڵات دەبات و لە مامەڵەی بازرگانی دەیانخاتە بواری كارپێكردنەوە و پارێزگاری بانكی ناوەندیش دەڵێت: “30%ی داهاتی نەوت نایەتە ناو خەزێنەی بانكی ناوەندی”.

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند، 90%ی فرۆشی بانکی ناوەندی بۆ مەبەستی حەواڵە و گواستنەوەی دەرەکییە و کێشەکە لە لایەنی کاشدایە، کە 10%ی فرۆشتنی ناوخۆیی ڕۆژانە پێکدەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێژەیە بەسە بۆ دابینکردنی پێداویستی گەشتیاران، بەڵام هەندێک لە هەوڵی زاڵبوونی هەژموونی خۆیاندان بە ڕاكێشانی ئەو بڕە پارەیەی بۆ گەشتیاران تەرخانکراوە، ئەمەش فشار و بەرزبوونەوەی نرخی نەختینە دروست دەکات و ئەو لایەنانەش، كە دیاری كراون و دەزانرێت كێن هەڵدەستن بە ئەنجامدانی كاری نایاسایی و تاوانکاریی.

ئاشكراشی كرد، 30%ی داهاتی نه وت ناچێته ناو بانکی ناوەندی، چونکه وەزارەتی دارایی بۆ پارەی دەرەکی بەکاریدەهێنێت.

عەلاق وتیشی، “گفتوگۆی بەردەوام هەیە بۆ ڕێکخستنی پِرۆسەی هاوردەکردن لە لایەنی ئێرانەوە بە شێوەیەک، کە عێراق بەرەوڕووی هیچ کێشەیەک نەکاتەوە بە پێشێلکردنی گەمارۆ و ڕێککەوتنەکان.

جەختیشی كردەوە، لە ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵە بازرگانییە ناوخۆییەکان و مامەڵەکانی دیکە لەبری دۆلار بە دیناری عێراقی سنووردار دەکرێن.

پارێزگاری بانكی ناوەندی دەشڵێت: “هەوڵ هەیە بۆ وەرگرتنی درهەمی ئیماراتی و لیرەی تورکی و ڕوپیەی هیندی و یۆرۆ وەک بەشێک لە پرۆسەی ئاسانکاری گواستنەوەی دەرەکی لە ڕێگەی کردنەوەی فرۆشگای ڕاستەوخۆ بە دراوەکانەوە لەو وڵاتانەی، کە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین، چونكە هاوسەنگی بازرگانی لەگەڵ هیندستان بڕی ٣ ملیار دۆلارە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر زیاتریش هەیە لەگەڵ ئیمارات و تورکیا”.

بەڵێندەرێکی عەرەب لە سلێمانی بە فێڵ پارەی دەیان کەس دەبات
پێشت بەڵێندەرێکی عەرەب لە سلێمانی بە فێڵ پارەی دەیان کەس دەبات
خۆڵبارین دەستی پێكرد و كاتی یەكەم شەپۆلی باران ڕاگەیەنرا
دواتر خۆڵبارین دەستی پێكرد و كاتی یەكەم شەپۆلی باران ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار