كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان دیاریكرا



ئەمڕۆ مووچەی مانگی 7ی مامۆستایان و كەرتی پەروەردە دابەشكرا و ڕاستەخۆ مامۆستایان بڕیاریدا سبەینێ‌ لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستپێدەكات.

مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی 3 مانگی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە و لە ئێستادا دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 كراوە و هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ ڕێككردنەوەی مووچە و عێراقیش تەنها ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی سێ‌ گوژمەی 700 ملیار دیناری و لە ئێستاشدا یەك گوژمەی هاتووە و مووچەی كانگی 7ی پێ‌ دراوە و بە دوو گوژمەكەی دیكەش مووچەی 8 و 9 دەدرێت و هێشتا چارەنووسی مووچەی سێ‌ مانگ (10 و 11 و 12) نادیارە.

ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری خۆپیشاندانیان ڕاگەیاند و سبەینێ‌ 1ی تشرینی یەكەم لە بەردەم زۆربەی پەروەردەكان لە كاتژمێر 9:30 بۆ 10ی بەیانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت.

لە بانگەوازی خۆپیشاندانەكەدا هاتووە، “مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی وانەبێژ، سبەی یەک شەممە بەیەکەوە لە هەموو شار و شارۆچکەکان گردبوونەوە و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین”.

وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەراسیمێکی تایبەت بۆ قوربانیانی حەمدانییە بەڕێوە دەچێت
دواتر مەراسیمێکی تایبەت بۆ قوربانیانی حەمدانییە بەڕێوە دەچێت
ەیوەندیدار