وەزارەتی تەندروستی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



وەزارەتی تەندروستی لەبارەی چەند نەشتەرگەرییەک رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، و تێیدا ئاماژە بە نادروستی هەواڵیکی چەند میدیایەک دەکات.

دەقی رونکردنەوەکەی وەزارەتی تەندروستی

ڕونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست …

بەداخەوە چەند پەیجێکی سۆشیاڵ میدیا بابەتێکیان بڵاوکردیتەوە گوایە وەزارەتی تەندروستی ڕێگرە لە ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەریەک بەبێ ئەوەی بڕیارەکە بخوێننەوە یان ڕای فەرمی وەزارەت وەربگرن …

بۆ ئەم مەبەستە تەواوی ئەو تۆمەت و پڕوپاگەندانە ڕەتدەکەینەوە و ڕایدەگەیەنین کەوا ڕاگرتنی نەشتەرگەری دوورە لە ڕاستی و تەنها شێواندنی ڕاستیەکانە بۆ مەرامی چەند بەرژەوەندخوازێک.

ڕاستیەکەی بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە دیاردەیەکی نایاسایی کە لە چەند نەخۆشخانەیەک و فریاکەوتن سەرپێچی دەکرا لەلایەن چەند کەسێک کەوا نەخۆش ناچار دەکرا کڕینی پێداویستی نەشتەرگەری و دیاردەی کڕین و فڕۆشتن لەناو نەخۆشخانەی حکومی لەگەڵ هاوڵاتیان بکەن بەبێ هیچ ڕێکارێک و ڕەزامەندی فەرمی.

وەزارەتی تەندروستی بڕیاری قەدەغەکردنی ئەو سەرپێچیەی داوە و ڕێگە دەگرێت لە بەرژەوەندی کرین و فڕۆشتنی پێداویستی بە نایاسایی کە بێنە ناو نەخۆشخانەی حکومی و بیفڕۆشن بە هاووڵاتیان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەی تایبەتی مانگانەی تەرخانکردووە و پێویست ناکات نەخۆش خۆی دابینی بکات، لێرەوە وەزارەتی تەندروستی جەخت لە دابینکردنی پێداویستیەکان دەکاتەوە لەسەر ئەرکی حکومی نەوەک پێشێلکردنی مافی نەخۆش و کڕینی لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

لەهەمان کاتدا جەخت دەکەینەوە لەسەر ئەنجامدانی سەرجەم نەشتەرگەریەکان لە کەرتی گشتی و نەخۆشخانەی حکومی. دیاردەی ناچارکردنی نەخۆش و ناردنی بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی قەدەغەیە و سەرپێچیکاران ڕووبەڕووی یاسایی دەبنەوە.

بە پێویستمان زانی بەرچاوڕوونی و دەقی بڕیارەکە بڵاوبکەینەوە بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست پشانی بدەین کەوا هیچ نەشتەرگەریەک باسی قەدەغە نەکراوە بەڵکو ئەو بڕیارە لە دژی بەرژەوەندی کەسانێکە کەوا سەرپێچی دەکەن بە وەرگرتنی پارە لە هاوڵاتیان و فڕۆشتنی پێداویستی ئەنجام دەدەن لەناو نەخۆشخانە لەهەمان کاتدا لە سۆشیاڵ میدیا هەوڵ دەدەن بابەتەکە بشێوێنن بەئاڕاستەی مەرامی خۆیان ببەن.

نهێنی دواخستنی بەپاریزگابوونی هەڵەبجە ئاشکرا کرا
پێشت نهێنی دواخستنی بەپاریزگابوونی هەڵەبجە ئاشکرا کرا
كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان دیاریكرا
دواتر كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان دیاریكرا
ەیوەندیدار