ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٨ زانیاری سەیر لەسەر وڵاتی ڤێتنام، دڵنیابە پێشتر نەتبیستووە

خێزان

ڤێتنام  بە فەرمی ناوی کۆماری سۆشیاڵیستی ڤیەتنامە و  وڵاتێکە لە باشووری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیادا. پایتەختەکەی شاریھانۆییە، ژمارەی دانیشتوانی ئەم وڵاتە زیاتر لە ٩٢ ملیۆن کەسە و وڵاتێکی هەژارە، لێرەدا هەندێک زانیاری سەیر و سەمەرەتان بۆ دەخەیەن ڕوو:

 

– بەلاتەوە سەیر نەبێت گەر هەرکەسێکت ناسی ناوی دووەمی هاوشێوەبێت لەگەڵ ئەوانی دیدا، لە ڤێتنام ٤٠٪ ی خەڵک ناوی دووەمی  Nguyễn و ٪١١ ی خەڵک ناوی دووەمی Trần ە .

– ڤێتنامیەکان بە گشتی پەردەی ماڵەکانیان دانادەنەوە، گەر پەردە دابدەیتەوە دراوسێکەت دێت و لە درگا دەدات تا دڵنیابێت کە هیچی خراپ ڕووی نەداوە.

– بەهۆی ئەوەی کە بێڕێزیە بە یەکێک بڵێت نا یان نەخێر، بۆیە هەردواکاریەک بکەیت دەڵێت بەڵێ، بەڵام ڕەنگە بۆشت نەکەن

– ڤێتنامیەکان لە کاتدا لە کورد دەچن، کاتێک وتیان ٥ دەقەی دیکە مانای ئەوەیە سبەینێ کارەکەت بۆ دەکەن.

 

– زۆر گرنگی بە پاک و خاوێنی نادەن و خۆڵ و خاشاکەکانیان لە دەوروبەری خۆیان فڕێ دەدەن.

 

– سپێتی لای ژنانی ڤێتنامی زۆر گرنگە و نیشانەی جوانییە، هەر بۆیە لە وەرزی گەرماشدا ڕوخساریان لە خۆر دەپارێزن

– یاری میللی لەو وڵاتە بالەیە، بەڵام بالەکەیان بە قاچە

 

– ڤێتنامیەکان بەوە ناسراوە کە هەموو شتێک دەخۆن، هەر بۆیە هەرچی بجوڵێتەوە لای ئەوان خواردنە

ژیاندۆستی

کاتەکانی ژیانت چۆن دابەشدەکەیت؟ ببینە چەندێک کات بە خەوتن و خوێندن و بوارەکانی دیکە بەسەردەبەیت

خێزان

کات کاریگەریەکی گەورەی هەیە لە سەر ژیانمان، ئەو کاتەش زۆر لەوە خێراتر دەڕوات کە ئێمە پێشبینی دەکەین، کاتێک تۆ تەمەنت ١ ساڵە و ساڵێک لە ژیانت تێپەڕدەبێت، ئەو ساڵ یەکسانە بە ١٠٠٪ی ژیانت، بەڵام کاتێک تەمەنت دەبێتە ٥٠ ساڵ ساڵێک دەبێتە ٢٪ی تەواوی ژیانی تۆ.

 

بەپێی توێژینەوەیەک کە ناوەندی تەمەنی مرۆڤی بە ٧٨ ساڵ دیاری کردووە، ئێمە کاتەکانی ژیانمان بەم جۆرە بەسەر دەبەین.

 

– گەر ڕۆژی ٨ کاتژمێر بخەوین، واتە یەک لەسەر سێی ژیانمان خەوتووین و ٥٣ ساڵمان بۆ دەمێنێتەوە.

– ١٢ ساڵی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی و دواتریش ٤ ساڵی زانکۆ بە خوێندنەوە.

– گەر ٤٥ ساڵ و هەفتەی ٤٠ کاتژمێر کار بکەیت، ئەوەش ١٢ ساڵی تەواو لە ژیانت دەبات.

– ١٠٪ی کاتەکانی ژیانمان بە نانخواردن، پاککردنەوە و کاری ناوماڵ دەڕوات.

بۆیە کات زۆر لەوە خێراتر دەڕوات کە هەستی پێدەکەین و پێویستە چێژ لە سات بە ساتی وەربگرین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

ئاژەڵەکان چۆن شتەکان دەبینن؟ لە چاوی ئەوانەوە بیبینە!

خێزان

زۆرجار ئەوە بۆتە پرسیار لامان کە ئاژەڵەکان چۆن شتەکان دەبینن؟ ئەمەی خوارەوە هەندێک زانیاری گرنگە لەوبارەیەوە:

 

– سەگ تەنها دوو ڕەنگی بەهێزە، شین و زەرد، هەر بۆیە شتەکان زیاتر بەو ڕەنگانە دەبینێت.

– ئەمەی خوارەوە جیاوازی بینی مرۆڤ و پشیلەیە لە شوێنی ڕوناک و تاریکدا

 

هەنگ زیاتر ڕەنگەکانی شین و سەوز و ئەوەی لێی درووستدەبێت دەبینن، وێنەی لای ڕاست بینینی  مرۆڤە و  ئەوەی لای چەپ هەنگ

 

– باڵندەکان ڕەنگەکانی شێن و سەوز و سور بە جیا دەبینن، ئەوەی لایڕاست بینینی باڵندەکانە و ئەوەی لای چەپ مرۆڤ.

– مار و هەندێک لە خشۆکەکان کەمتر ڕەنگەکان دەبینن، بەڵام لە ڕێگەی مێشکیان و بە پلەی گەرمی بەرامبەر دەتوانن شتەکان دیاری بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند دۆخێکی ناخۆش کە هەموو ئەو کچانەی دەیانەوێت کێشیان زیاد نەکات پێیدا تێپەڕ دەبن!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند دۆخێکی ناخۆشە کە هەموو ئەو کچانەی دەیانەوێت کێشیان زیاد نەکات پێیدا تێپەڕ دەبن:

 

کاتێک لە ماڵەوە وەرزش دەکەم

 

پەلەمانە! 

 

کاتێک ناتوانم بەرگەت چپس نەخواردن بگرم؟

 

پاش هەموو نان خواردنێک

 

کاتێک دەچمە بۆفیەی کراوە و ڕێجیم لە بیر دەکەم

چۆن پانتۆڵەکەم لە پێ دەکەم:

کاتێک بەیانی هەڵدەستم:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان