دەمانەوێت سەرکردایەتی نوێی یەکێتی سەیری شەقام بکات



سەعدی پیرە ئەندامی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ڕایگەیاند، تەواوەرەکان زۆرن و بەئاسانی ناتوانرێت دەنگ بدرێت لەسەری و هەڵگری ئارگۆمێنتی زۆرن،

سەعدی پیرە لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بۆ خەڵک دواو وتی” باسێکی تێر و تەسەل لەسەر سەرجەم ماددە پێشنیارکراوەکان کراوە، لەبارەی گەنجان و ژنان و ئەو کێشانەی تایبەتن بە حکومەت و پەیوەندی حزب بەلایەنەکانی ترەوە، و دڵنیاین دەرئەنجامی باشی دەبێت،

لەبەشێکی تری قسەکانیدا سەعدی پیرە ڕایگەیاند، بڕگە و ماددەکانی پەیڕەو زۆرن و بەئاسانی دەنگی لەسەر نادرێت، چونکە هەربڕگەیەک تایبەتە بەچینیک و لەکاتی گفتوگۆ و پێشنیاری داواکارییەکان، کێشەکان دیاریدەکرێن و گفتوگۆی زیاتر هەڵدەگرێت تا دەگاتە دەنگدان، هاوکات کۆنگرە چەند ساڵێک جارێک دەکرێت و ئەو بڕگانەی پێێشنیار دەکرێن تا بەستنەوەی کۆنگرە کاری پێدەکرێت بۆیە دەبێت بەپێزبن.

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بڕگەو بابەتی زۆر باشی تێدایە لەسەر گەنجان، پێش هەمووشتێک دەبێت سەرکردایەتی نوێی یەکێتی سەیری شەقام بکات لە کام توێژانە پێکدێت، و لەسەر ئەو بنەمایە نوێنەرانیان لا ناو حزبدا هەبێت،

دەربارەی گەنجان سەعدی پیرە ڕایگەیان، لەپەیڕەوی نوێی یەکێتی باس لە کێشەکانی گەنجان زۆر کراوە، بەتایبەت کۆچکردنی گەنجان، هۆکاری کۆچکردنەکە و داواکاری ئێستای گەنجان ، بۆیئەوەی بتوانین بەرنامەیەک دابنێین ڕێگە لەو کۆچە بەلێشاوەی گەنجان بگرین بۆ دەرەوەی وڵات.

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی پێ دەنێتە ڕۆژی سێهەمەوە، و پێدەچێت ئەمڕۆ سەرجەم کارەکانی کۆنگرە تەواو نەبێت و سبەینێش بخایەنێت، لەگرنگترین کاری کۆنگرەش، هەڵبژاردنەوەی بافڵ تاڵەبانی بوو بەسەرۆکی یەکێتی، و گۆڕانکاریکردن لە دەسەڵاتی سەرۆک و ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی بوو لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەدا.

دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
پێشت دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە دواخرا
لە هەولێر 9 ئۆتۆمبێل خۆیان كێشا بە یەكدا
دواتر لە هەولێر 9 ئۆتۆمبێل خۆیان كێشا بە یەكدا
پەیوەندیدار