پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە هەولێر کەوتە کار



بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر بڵاویکردووەتەوە کە لە کاتژمێر ٩:٠٠ی ئەمشەوەوە پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بۆ ماوەی یەک هەفتە کەوتووەتە کار و هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن.

بەرێوەبەرایەتییەکە مەرجەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:”رۆژانی پێنجشەمە بۆ نۆرەگرتن سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن زانیارییەکان پڕبکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاریدەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی،لەکاتی تەواوبوونی رێژەی پێویستی نۆرە سیستەمەکە دادەخرێت تاوەکوو پێنجشەمەی هەفتەی دواتر.

لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێووەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لەکات و رۆژی کە بۆتان دیاریکراوە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر بکەن بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت، هەروەها بۆ منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوە.

• پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی :
1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە(حجز الاكتروني)کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە ئاگادارت دەکاتەوە لەکات و رۆژی سەردان کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.
3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری ڕەسەن ، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو ( بەڵگەنامەی لەدایک بوون (شهادة الولادة) + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە (صورة قيد الاكتروني )+ کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
7- بۆ مندال خوار ١٨ ساڵ (کارتی نیشتمانی(ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.
8- بۆ هاوڵاتیانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).
10- ئەگەر مندال باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).
• تێبینی: بۆ نۆرە گرتن رۆژانی پێنج شەمە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاوڵاتیان دەتوانن زانیاریەکان پربکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی،لەکاتی تەواوبوونی رێژەی پێویستی نۆرە سیستەمەکە دادەخرێت تاوەکوو پێنجشەمەی هەفتەی دواتر.
• تکایە لەکات و رۆژی کە بۆت دیاری کراوە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر بکە،بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.
• بۆ منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.
لینکی سیستەمی ئەندرۆید:https://play.google.com/store/apps/details…
لینکی سیستەمی ئای ئۆ ئێس:
https://apps.apple.com/iq/app/الجواز-العراقي/id1661922957
یان لە ڕێگای وێبسایتی :
https://www.epp.iq/home
ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر :
هەولێر-گەرەکی ٣٢ پارک – پشت بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر
https://maps.app.goo.gl/de3nzQnZkZqm16Mw5?g_st=ic

پۆلیسی هەولێر لەسەر لێدانی چەند گەنجێک بە شەق و زللـە لە یادی مەولود روونکردنەوە دەدات
پێشت پۆلیسی هەولێر لەسەر لێدانی چەند گەنجێک بە شەق و زللـە لە یادی مەولود روونکردنەوە دەدات
قومارخانەیەکی نهێنی لەهەولێر ئاشکرا کرا
دواتر قومارخانەیەکی نهێنی لەهەولێر ئاشکرا کرا
ەیوەندیدار