ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر “ڕێگای مەرگ” ڕوویدا



لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان، كە بە “ڕێگای مەرگ” ناسراوە نزیك گوندی عیسای بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە سێ كەس برینداربوون.

هاتووچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كەمێك پێش ئێستا لەسەر ڕێگای كەلار- دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە نێوان (جێب لاریدۆ – نیسان پیكاب) سێ كەس برینداربوون، بریندارەكان شۆفێر و سەرنشینێكی نیسان پیكابەكەیە، لەگەڵ سەرنشینێكی ئۆتۆمبێلی جێب لاریدۆ.

ڕاشیگەیاندووە، هەردوو ئۆتۆمبێلەكە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتوون لەناو گوندی (عیسای) ڕووداوەكە ڕوویداوە، پاشان هەردوو ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاون.

ئاشكراشی كردووە، بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕووداوەكە و چۆنیەتی ڕووداوەكە لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆی گەرمیانەوە بەردەوامە، هەر سێ بریندارەكە گەیەنراونتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كەلاری لەناحیەی باوەنوور.

خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییە لە هەولێر دەستگیرکرا
پێشت خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییە لە هەولێر دەستگیرکرا
تەندروستی عێراق زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەكەی حەمدانیە ئاشكرادەكات
دواتر تەندروستی عێراق زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەكەی حەمدانیە ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار