خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییە لە هەولێر دەستگیرکرا



ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی خاوەنی هۆڵەکەی حەمدانییەی ئاشکراکرد

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بلاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە کارەساتێکی دڵتەزێندا لە هۆڵێکی بۆنەوئاهەنگەکان لە قەزای حەمدانییەی سەر بە پارێزگای نەینەوا ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوەی سەدان هاووڵاتی بوونە قوربانی. دواتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراقەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک کەس دەرچوو لەنێویاندا خاوەنی هۆڵەکە بەناوی (سمیر سلیمان کرومی رفو اسو).

دوابەدوای گەیشتنی فەرمانی دەستگیرکردن، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئەیلوولی 2023 دامەزراوەکانمان لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر خاوەنی هۆڵەکەیان دەستگیر کرد و بە فەرمانی دادوەر ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق کرا.

شەوی ڕابردوو لە قەزای حەمدانییەی سەر بەپارێزگای نەینەوا، لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری، گڕ لە بینای هۆڵەکە بەربوو و بەو هۆیەوە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 150 کەسیتریش بریندار بوون، کەسوکاری قوربانییەکان هۆکاری ئاگرەکەیان بۆ خراپی هۆڵەکە و نەبوونی مەرجی ئاگرکوژێنەوە و سەلامەتی گەڕاندەوە.

بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
پێشت بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر “ڕێگای مەرگ” ڕوویدا
دواتر ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لەسەر “ڕێگای مەرگ” ڕوویدا
پەیوەندیدار