داهاتی یارییەکانی كاندی كراش گەیشتە ٢٠ ملیار دۆلار



گەشەپێدەری یاری كاندی كراش ساگا (Candy Crush Saga) کە ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا یاری پێدەکەن، ڕایدەگەیەنێت، داهاتەکەی لە ساڵی ٢٠١٢ەوە گەیشتووەتە ٢٠ ملیار دۆلار و دەشڵێت: “بەم نزیکانە ئاستەکانی تا ١٥ هەزار بۆ بۆ ئەوانەی ئارەزووی یاریەكە دەكەن بڵاودەكاتەوە”.

تیۆدۆڵف سۆمستاد، سەرۆکی کۆمپانیای پەرەپێدانی یارییەکانی کینگ، ئاماژەی بەوەشکردووە، کاندی کراش و وەشانی دیکەی وەکو فارم هیرۆز ساگا، دەریخستووە، کە یارییە مۆبایلەکان دەتوانن سەرنجڕاکێشییەکی بەردەوامیان هەبێت.

وتیشی، “ئێمە بۆ خۆمان و ئەم پیشەسازییە سەلماندوومانە، کە دەتوانرێت ئەو یارییانەی ساڵانێک لەمەوبەر بڵاوکراونەتەوە زیندوو بکرێتەوە و بۆ ماوەی 10 ساڵ یان زیاتر بە سەرنجڕاکێشی بمێننەوە و تەنانەت 10 ساڵ دواتریش ژمارەی پێوانەیی بشکێنین”.

یارییەکە لە ماڵپەڕێکدا دەستی بە دەرکەوتنی کردووە پێش ئەوەی بچێتە فەیسبووک و دواتر مۆبایلەکان، لەوێدا بڵاوبوونەوەی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و تا ئێستا 5 ملیار جار دابەزێنراوە.

یارییەکە پێشەنگ بوو لە مۆدێلی freemium، کە یارییەکە بەخۆڕاییە بەڵام یاریزانەکان دەتوانن پارە خەرج بکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردنیان یان دەتوانن سەیری ڕیکلامەکان بکەن بۆ فێربوونی جوڵەکان.

لە ساڵی ٢٠١٦ەوە کۆمپانیای کینگ خاوەندارێتی کۆمپانیای Activision Blizzard ی ئەمریکییە کە یاری Call of Duty بڵاودەکاتەوە، کە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کڕینی لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە بە بڕی ٦٩ ملیار دۆلار. کینگ نزیکەی ٧٤٧ ملیۆن دۆلاری لە کۆی داهاتی پاکی کۆمپانیای ئەکتیڤیژن لە چارەکی دووەمدا بەشداری کردووە، کە دەکاتە ٣١%.

ئێران مانگی دەستکردی لە خولگەی زەوی جێگیرکرد
پێشت ئێران مانگی دەستکردی لە خولگەی زەوی جێگیرکرد
مەسرور بارزانی چی بە قەیس خەزعەلی وتووە؟
دواتر مەسرور بارزانی چی بە قەیس خەزعەلی وتووە؟
ەیوەندیدار