زۆرترین مردن لە چ ڕۆژێکی ساڵدایە؟



توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرای دەکات، هەروەک چۆن “کاتژمێری لەش” یارمەتی دیاریکردنی کاتی بەئاگابوونەوە و خەوتن دەدات، کاریگەری لەسەر کاتی مردنی مرۆڤیش دەبێت

هەندێک ڕۆژ لە هەفتەدا کوشندەترە و ڕۆژێکی ساڵ هەیە مردنی زیاتر لە هەموو ڕۆژەکانی تر بەخۆیەوە دەبینێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد کە لە ساڵی ٢٠١٢ بڵاوکراوەتەوە، ئەو کاتەی کە زۆرترین ئەگەری مردنی مرۆڤەکانی هەیە کاتژمێر ١١ی بەیانییە.

 

ڕۆژی سەری ساڵ کوشندەترین ڕۆژە لە جیهاندا

پرۆفیسۆر کلیفۆرد ساپەر، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکرد، هەموو پرۆسە فیزیۆلۆژییەکان ڕیتمێکی ڕۆژانەیان هەیە، هەروەها ڕۆژانە ڕیتمێکی مردن هەیە، بەجۆرێک کە مرۆڤەکان بە تێکڕا ئەگەری مردنیان زیاترە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا بەتایبەتی لە دەوروبەری کاتژمێر ١١ی بەیانی.

لێکۆڵینەوەکەی کلیفۆرد ساپەر کە ١٢٠٠ کەسی تەندروست تا تەمەنی ٦٥ ساڵی لەخۆگرتبوو، دەرکەوت مرۆڤ جینۆتایپێکی دیاریکراویان هەیە “ئەو جۆرە بۆماوەییانەی مرۆڤ هەڵیدەگرێت” کە شێوازی خەوتن و مردنیان جیاوازە.

ئەوانەی جۆری جینۆتیپی G-G (گوانین-گوانین)یان هەیە، کاتژمێرێکیان دەوێت بۆئەوەی بخەون، بە گشتی نزیکەی کاتژمێر ٦ی ئێوارەدا دەمرن نەک لە کاتژمێر ١١ی بەیانی کە زۆربەی خەڵک دەمرن.

 

مانگەکانی کانوونی یەکەم و دووەم

بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان-CDC، لە مانگە ساردەکانی زستاندا خەڵک زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکەی ساڵ دەمرن.

مانگی کانوونی یەکەم و دووەم کوشندەترین مانگەکانی ساڵن، بەڵام شیکارییەک کە لەلایەن پرۆفیسۆر دەیڤید فیلیپسەوە ئەنجامدراوە بۆ ٥٧ ملیۆن بڕوانامەی مردن لە نێوان ساڵانی ١٩٧٩ بۆ ٢٠٠٤ ئاماژەی بەوەکردووە، ڕۆژێک هەیە کوشندەترینە.

توێژینەوەکان دەریانخستووە، ڕۆژی سەری ساڵ کوشندەترین ڕۆژی ساڵە و هۆکارەکەی تەنها ئاهەنگەکان، مەی، یان ڕووداوی هاتوچۆ نییە، بەڵکو هۆکاری دیکەش هەن کە تێگەیشتنیان قورسە.

دکتۆر دۆناڵد لۆید جۆنز، سەرۆکی خۆبەخشی کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی دەڵێت، جەژنەکان کاتێکی پڕ لە سەرقاڵی و زۆرجار پڕ لە پەستانی دەروونیە بۆ زۆربەی خەڵک، هۆکاری زیادبوونی تووشبوونە بە جەڵەتەی دڵ.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، شیکارییەک بۆ ٣٩ ملیۆن حاڵەتی مردن لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٤ دەریخستووە، لە هەفتەیەکدا ڕۆژێک هەیە کە زۆرترین ئەگەری مردنی تێدایە، ئەویش ڕۆژی شەممەیە.

توێژەرانی کۆمپانیای لایڤ ساینس داتای CDC یان بۆ هەموو مردنەکان شیکردەوە، زیادبوونی بەرچاویان لە مردن لە ڕۆژانی شەممەدا دۆزیەوە.

توێژینەوە نوێیەکان لە ساڵی ٢٠١٨دا دەریانخستووە کە نەخۆشەکان ئەگەری مردنیان زیاترە کاتێک لە کۆتایی هەفتەدا لە نەخۆشخانەکان تۆماردەکرێن.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری جۆرناڵی کۆلێژی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، لەنێو ئەو نەخۆشانەی تووشی وەستانی دڵ بوون، ٪٢٥.٢ لە ڕۆژانی هەفتەدا لە ژیاندا ماون، لەکاتێکدا ٪٢١.٩ لە کۆتایی هەفتە و شەوانی هەفتەدا لە ژیاندا ماون.

دژە تیرۆری کوردستان: شەش چەکداری پەکەکە کوژران و هاووڵاتییەکیش شەهید بوو
پێشت دژە تیرۆری کوردستان: شەش چەکداری پەکەکە کوژران و هاووڵاتییەکیش شەهید بوو
باڵیۆزی ئەمریکا لەسەر ڕووداوەکەی حەمدانییە هاتە دەنگ
دواتر باڵیۆزی ئەمریکا لەسەر ڕووداوەکەی حەمدانییە هاتە دەنگ
پەیوەندیدار