دوو هاووڵاتی لە بۆردومانێکی تورکیادا بوونە قوربانی



لە ئاکامی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندێکی بناری قەندیل، ژن و پیاوێك برینداربوون، دواتر یەکێکیان بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دوو جار لەسەریەك گوندی بوگریسکانیان لە بناری قەندیل بۆردومان کرد و بە هۆیەوە دوو هاووڵاتی برینداربوون.

یەکێك لە قوربانییەکان ژنێکی تەمەن 50 ساڵە کە بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداو و ئەوەی دیکەشیان پیاوێكە بە ناوی میرز ئیبراهیم.

تورکیا بە بیانووی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە شێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستان بۆردومان دەکات، ئەمە جگە لەو لەشکرکێشییەی کردوویەتیە سەر ناوچە سنوورییەکانی هەولێر و دهۆك.

 تەندروستی سلێمانی چارەسەری بریندارەکانی حەمدانیە دەکات
پێشت  تەندروستی سلێمانی چارەسەری بریندارەکانی حەمدانیە دەکات
بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا چەندە؟
دواتر بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا چەندە؟
ەیوەندیدار