بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دابەشدەکرێت



وەزیری بازرگانی گەیشتنی بڕێکی گەورەی لە سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتیان ڕاگەیاند، هەروەها پلانێکی بەپەلە دادەڕێژێت بۆ دروستکردنی کۆگایەکی نوێ کە بتوانێت بڕی پێویست بۆ ئاسایشی خۆراکیی عەمبار بکات.

وەزیری بازرگانی، ئەثیرغورەیری لە بەیاننامەیەکدا هاتنی بڕێکی زۆر لە کەرەستەی سەبەتەی خۆراکی ڕاگەیاند، لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی کارنامەی حکومەت دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراکە بۆ وڵات،  پلانێکی بەپەلە بۆ دروستکردنی چەندین کۆگا دادەڕێژرێت، دەتوانێت بڕێکی زۆر لە پێداویستییە خۆراکییەکان بەتایبەتمەندی بەرزو مۆدێرن لەناوچەی کەرمەی بەغدا عەمبار بکات”.

لەما موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی خۆراک ڕایگەیاند، لەڕۆژی دوشەممەوە پڕۆسەکانی پێدانی مادەکانی هەشتەم سەبەتەی خۆراکیی بە بریکارەکان خۆراک دەستیپێکردوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ یەکەمجار ١٠ کۆنتێنەری بارکراو بە ٥ هەزار تۆن نیسکی کەنەدی تایبەت بە بەرنامەی سەبەتەی خۆراکیی گەیشتونەتە بەندەری ئوم قەسر.

ناوبراو وتیشی، هەر لەگەڵ گەیشتنی کۆنتێنەرەکان بەبەندەری ئوم قەسر لەلایەن بەشی کۆنترۆڵی جۆریی کۆمپانیاکەیانەوە نمونەیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی لێ وەرگیراوە، تاوەکو پێش دابەشکردنی بەسەر بریکارەکاندا، دڵنیاببنەوە لە شیاوی و گونجاوی بۆ بەکارهێنانی لەلایەن هاووڵاتیان.

هاوکات وەزارەتی بازرگانی پێشتر دووپاتی کردەوە، عێراق لە دەرەوەی ئەو دە وڵاتەیە کە زۆرترین کاریگەری هەڵاوسانی نرخی خۆراکیان لەسەرە، ئەمەش لە سایەی هەوڵەکانی حکومەتە لە دابینکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ هاووڵاتیان.

بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا چەندە؟
پێشت بەهای دۆلار و نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا چەندە؟
لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کچ و باوکێک گیانیان لەدەستدا
دواتر لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کچ و باوکێک گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار