کەمتر لە دوو ساڵی تر هێڵی شەمەندەفەری عێراق ئێران دەکەوێتە کار



ناسر ئەسەدی، راوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاوباری گواستنەوە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە ماوەی ١٨ مانگی داھاتوودا یەکەمین ھێڵی شەمەندەفەر لەنێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەوێتەکار، کە درێژییەکەی ٣٠ کیلۆمەترە و شاری بەسڕەی باشووری عێراق دەبەستێتەوە بە شارۆچکەی شەلەمجەی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ناسر ئەسەدی ئەوەشی خستەڕوو، ھێڵی شەمەندەفەرەکە ئاسانکاری دەکات بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی شیعە لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ عێراق و رۆڵێکی بەرچاوی دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

ئەسەدی وتیشی، پرۆسەی پاککردنەوەی ڕێڕەوی ھێڵی شەمەندەفەرەکە دەستیپێکردووە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە دروستکردنی، ھەروەھا حکومەتی فیدراڵ بە نیازە لەداھاتوودا ھێڵی میترۆ لەنێوان کەربەلا و نەجەف دروستبکات.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوەی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هێڵی شەمەندەفەرەكەی کوردستان خەون نییە، هەفتەیەك لەمەوبەر ڕامانگەیاند بەهای ئابوری پرۆژەكە تەواو بووە، كە كۆمپانیایەكی ئیسپانی كردویەتی، بەڵام کاتی تەواوبوون و بەکارکەوتنی ئاشکرا نەکراوە.

ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشت ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) لەکەرکوک دەستگیرکرا
تەلار لەتیف: بۆ كۆنگرە نێردەی وڵاتان بانگهێشت كراون
دواتر تەلار لەتیف: بۆ كۆنگرە نێردەی وڵاتان بانگهێشت كراون
ەیوەندیدار