هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئاسیا و ئەوروپا فراوان دەکات



چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە کۆمپانیای بۆینگ فڕۆکەیەکی نوێی دریم لاند ڕادەستی هێڵی ئاسمانی عێراقی بکات و گەشتیش بۆ پێنج شاری ئاسیا و ئەوروپا دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەیسەم سافی، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دووەم فڕۆکەی جۆری دریم لاینەر ڕادەستی عێراق دەکرێت، ئەویش لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستەی کە بۆ کڕینی 10 فڕۆکەی لەو جۆرە لەگەڵ کۆمپانیای بۆینگی ئەمریکی واژۆی کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە بەم نزیکانە گەشتە ئاسمانییەکانی بەغدا لەگەڵ پێنج شاری دیکە دەست پێدەکەنەوە، ئەوانیش، کوالالامپور(مالیزیا)، مۆسکو (ڕووسیا)، گوانجۆ (چین)، کۆپنهاگن (ئەڵمانیا) لەگەڵ باکوی پایتەختی ئازەربایجان دەبن.

مەیسەم سافی ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی گواستنەوە پلانی هەیە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا گەشتەکانی فراوانتر بکات.

تەقینەوەیەکی گەورە لە کاراباخ ڕوویدا
پێشت تەقینەوەیەکی گەورە لە کاراباخ ڕوویدا
ئاماری نۆ مانگی ڕابردووی گیانلەدەستدانی کرێکاران بڵاوکرایەوە
دواتر ئاماری نۆ مانگی ڕابردووی گیانلەدەستدانی کرێکاران بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار