ئاماری نۆ مانگی ڕابردووی گیانلەدەستدانی کرێکاران بڵاوکرایەوە



یەکێتی سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی ئاماری گشتی گیانلەدەستدانی کرێکارانی لە نۆ مانگی ڕابردوودا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکانی سەندیکاکە تەنها لەم مانگەدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.

لە ئامارەکاندا ئەوەخراوەتەڕوو، لە مانگی نۆدا سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی گیانلەدەستدان لەماوەی نۆ مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە ١٨کرێکار.

سەندیکای کرێکاران لقی سلێمانی داوا لە داواکاری گشتی دەکات بەدواداچوون بۆ سەلامەتی و مەرجەکانی پارێزگاری لە کرێکاران بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ دوو شەممە کاتژمێر ١٠ی بەیانی کرێکارێک بەناوی دیار ئەحمەد کە تەمەنی ٣٤ ساڵ بوو، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانەیەکی “پڕۆژەی دایک” لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا.

هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئاسیا و ئەوروپا فراوان دەکات
پێشت هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئاسیا و ئەوروپا فراوان دەکات
ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
دواتر ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
ەیوەندیدار