بەردی زراو چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟



شلەی زەرداو تێكەڵەیەكە لەئاوو مادە كانزاییەكان و كۆلیسترۆڵ و خوێیەكان كە هەریەكەیان بە ڕێژەیەك بەشدارن لە پێكهاتەی شلەی زەرداوددا.

 

پزیشکەکان ئاماژە بەوەدەکەن، دروست بوونی بەردی زراو دەرئەنجامی تێكچوونی هاوسەنگی مادە پێكهێنەرەكانی شلەی زەرداوە کە لەکاتی تێکچوونیاندا دەبێتە هۆی نیشتنی كریستاڵەكان و بەگوێرەی توێژینەوەکان ١٥%ى هاوڵاتییان توشى ئەم حاڵەتە دەبن و تەنها چارەسەریش ئەنجامدانى نەشتەرگەرییە.

بەردی زراو كاتێك درووست دەبێت، كە هاوسەنگی كیمیایی شلەی زراو تێك دەچێت و دەبێتە هۆی نیشتنی كریستاڵەكان. سەبارەت بەوەی ئایا دەکرێت نەشتەرگەری بەردی زراو دوا بخرێت، پزیشکەکان دەڵێن، “بەڵێ دەگونجێت، بەڵام لەسەر پزیشك پێویستە هەموو کاریگەرییەکانی ئەنجامنەدانی نەشتەرگەری یان دواخستنی نەشتەرگەریەكە بۆ نەخۆش ڕوون بكاتەوە بە تایبەتی کاریگەری تووشبوون بە هەوكردنی پەنكریاس، كە حاڵەتێكی مەترسیدارە و زیاتر لەگەڵ بەردی بچوكدا ڕوودەدات نەك بەردی گەورە، بۆیە لەگەڵ ڕوودانی ئەم نیشانەیەدا هیچ بوارێك نامێنێ بۆ دواخستنی نەشتەرگەرییەكە و دەبێ بە زوویی تورەكەی زراوەكە لاببرێت، بۆ ئەوەی تووشبووەکە جارێکی دیکە تووشی هەوكردنی پەنكریاس نەبێتەوە.

بەشێوەیەكی گشتی ئەگەری دروست بوونی بەردی زراو لەم حاڵەتانە زیاتر دەبێت

١. خواردنی چەوری زۆر.

٢. كەم خواردنی ئەو خۆراكانەی كە ڕیشاڵی تێدایە.

٣. قەڵەوی.

٤. تەمەن لەسەرووی چل ساڵی.

٥. شێوازی ژیانی كەم جوڵان و كەمی چاڵاكی لەش.

٦. ڕەگەزی مێ (لە خانمان زیاترە بەهۆی هۆرمۆنی ئیسترۆجین).

٧. هۆكاری بۆماوەیی.

٨. دابەزینی بڕێكی زۆر لە كێشی لەش، بۆ نموونە ئەو كەسانەی كە نەشتەرگەری قەڵەویان بۆ كراوە.

٩. نەخۆشی خوێن كە ببێتە هۆی شیبوونەوەی خوێن.

١٠. بەكارهێنانی هەندێك دەرمان وەك هۆرمۆنی ئیسترۆجین.

١١. هەندێك نەخۆشی جگەر.

١٢. سكپڕی لە خانمان.

١٣. نەخۆشی شەكرە.

١٤. هەندێك جاریش هۆكارەكەی نادیار دەبێت.

مەسعوود بارزانی بۆ ڕیفراندۆم ڕایگەیاند: پیرۆزە، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل
پێشت مەسعوود بارزانی بۆ ڕیفراندۆم ڕایگەیاند: پیرۆزە، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل
ئەتلەتیکۆ یەکەم شکستی بە ڕیاڵ مەدرید هێنا
دواتر ئەتلەتیکۆ یەکەم شکستی بە ڕیاڵ مەدرید هێنا
ەیوەندیدار