مەسعوود بارزانی بۆ ڕیفراندۆم ڕایگەیاند: پیرۆزە، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل



مەسعود بارزانی لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی بە “رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل” ناو برد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٣، سەرۆک مەسعود بارزانی لە شەشەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ” پیرۆزە، رۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل”.

پاش تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧، سێ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٩٢٥ کەس بەشداریان لەو ڕاپرسیەدا کرد، کە دەکاتە زیاتر لە ٪٧٢، لە ریفراندۆم دوو ملیۆن و ٨٦١ هەزار و ٤٧١ کەس بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا کە دەکاتە زیاتر لە ٪٩٢.

بڕیارێکی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار درا
پێشت بڕیارێکی نوێ بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار درا
بەردی زراو چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
دواتر بەردی زراو چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
ەیوەندیدار