تەنها ئەمڕۆ ٣٢ نەخۆشی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە



نەخۆشخانەی هیوا ئامارەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات ئەمرۆ ٣٢ نەخۆشی نوێ تۆمارکراوە،

نەخۆشخانەی هیوا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەکۆی گشتی ئەمڕۆ 32 نەخۆشی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە و 133

نەخۆشیش چارەسەری کیمیاییان وەرگرتووە،

ئەم ئامارەی ەخۆشخانەی هیوا مەترسیدارە و بەپێی بڵاوکردنەوەکەی ئەو نەخۆشخانەیە، لەهەر خولەکێکدا زیاتر کەسێک تووشی شێرپەنجە دەبێت،

ئامارەکانیش بەم شێوەیەن:

نەخۆشخانەی هیوا هەمیشە بەردەوام بووە بۆ خزمەتكردنی تووشبوانی شێرپەنجە.وە هەروەها لەهەموو بەربەست و قەیرانەكاندا هیوایەك بووە بۆ تووشبوانی شێرپەنجە

‏‎ئامارەکانی ئەمرۆی نەخۆشخانەی هیوا بەرواری (۲٤/۹/۲٠۲۳)

 

(۳۲) نەخۆشی نوێ تۆمار كراوە لەگەورەساڵان و منداڵاندا

‏‎ (۹٠۳) نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە

‏‎ (٣٧٣٢)پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە بۆ نەخۆش‎

‏‎(١٣٣) نەخۆش چارەسەری كیمیایان وەرگرتوە

‏‎(۱٥٠) نەخۆش پشكنینی سۆنەر و ئیكۆ و تیشکیان بۆ كراوە

(٨٧) نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داغڵ بووە

‏‎(٥۳٠) نەخۆش سەردانی بەشی دەرمانخانەیان كردووە و دەرمانی پێویستیان وەرگرتوە

‏‎(٦۷) نەخۆش لەقاوشە جۆراو جۆرەكانی نەخۆشخانە داغل كراون

(۹) نەخۆش پشكنینی مۆخیان بۆ ئەنجام دراوە

(٥٤)نەخۆش لەبەشی چارەسەری سروشتی چارەسەریان بۆ ئەنجام دراوە

(٨)نەخۆش لەلایەن بەشی دەرونیەوە بینراون

پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردبوو
پێشت پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردبوو
كاتی یەكەم باران بارینی پاییز دیاریكرا
دواتر كاتی یەكەم باران بارینی پاییز دیاریكرا
ەیوەندیدار