پۆلیسی هەولێر: ئەو تۆمەتبارەمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردبوو



پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ئەندامی گروپێكی ناو سۆشیال میدیا بووەو هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی لە ژنان كردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای تۆكماركردنی سكاڵا لەلایەن ئافرەتێكەوە لەسەر تۆمەتبارێك كە كە لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پەیوەندی پێوەكردووەو دواتر بە بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ هەڕەشەی لێكردووە، هێزەكانیان توانییان تۆمەتبارەكە بەناوی (ب.ب) تەمەن ٢٢ ساڵ، دەستگیربكەن.

دەشڵێت:” دوای دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر مۆبایلەكەیدا گرتووە، كە نزیكەی ١٨٠ ڤیدیۆی ئامادەكراوی تێدابووە و بەنیاز بوو وەك هەڕەشەكردن لە ئافرەتانی دیكە لە گرووپ و پەیجەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانبكاتەوە.

لە رووداوێکی هاتووچۆدا خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا
پێشت لە رووداوێکی هاتووچۆدا خوشک و برایەک گیانیان لەدەستدا
تەنها ئەمڕۆ ٣٢ نەخۆشی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە
دواتر تەنها ئەمڕۆ ٣٢ نەخۆشی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراوە
ەیوەندیدار