لیڤەرپووڵ سەرکەوتنی تۆمارکرد و دوای مان سیتی دەکەوێت



ئەمڕۆ یەکشەممە، لەگەڕی شەشەمی خولی نایابی ئینگلیزی لیڤەرپوڵ میوانداری وێستهام یونایتد ی کرد و ، بە ئەنجامی 3-1، سەرکەوتنی تۆمارکرد،

محەممەد سەڵاح ئەستێرەی میسری لە خولەکی ١٥ بە لێدانی سزا گۆڵی پێشەنگی یانەی لیڤەرپوڵی تۆمارکرد،لە خولەکی ٤٢دا جارۆد بۆین گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ وێستهام تۆمارکرد،

دواتر داروین نونێز جارێکی دیکە لیڤەرپوڵی خستە پێشەوە و لە خولەکی ٥٩ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، دواتر دیۆگۆ جۆتای پورتوگالی گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.

بەم سەرکەوتنە لیڤەرپوول کۆی خاڵەکانی بۆ ١٦ خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی دووەمدایە و بە دوو خاڵ لە دوای مان سیتی خاوەن نازناو و پێشەنگی ڕیزبەندییەکەوەیە کە 18 خاڵی کۆکردۆتەوە.
لە لایەکی ترەوە دێربی ئینگلتەرا لە نێوان ئارسیناڵ و تۆتنهام بەڕێوەچوو، هەریەکەیان بە ٢ گۆڵ یەکسان بوون.

دارا سێکانیانی: پێویستە حكومەت ماڵئاوایی لە گەل بکات
پێشت دارا سێکانیانی: پێویستە حكومەت ماڵئاوایی لە گەل بکات
ڕوووداوێكی هاتووچۆ 4 قوربانی لێكەوتەوە
دواتر ڕوووداوێكی هاتووچۆ 4 قوربانی لێكەوتەوە
ەیوەندیدار