دارا سێکانیانی: پێویستە حكومەت ماڵئاوایی لە گەل بکات



 

پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان پەیامێك بە حكومەتی هەرێم دەدات و ڕایدەگەیەنێت، پەڕلەمانت هەڵوەشابێتەوە، حکومەتت کاربەڕێکەربێت، کۆمیسۆن لە کارخرابێت، ئەنجوومەنی پارێزگاکانت هەڵوەشابێتەوە، ئیتر دەبێت ماڵئاوایی لە گەل بکەن .

دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، دڵسۆزانی ناوخۆ و دەرەوە زۆر هاواریان کرد ئەم دەسەڵاتە بە گوێی کەسیان نەکرد، تەنها و تەنها بیریان لای بەرژەوەندی بنەماڵە و حیزب بوو.

دەشڵێت: “بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لە سەر هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا پەرلەمانیان بەو دەردەبرد. کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانیان لە کارخست. نۆ ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجام نەدراوە ئەویشیان بەهەڵوەشانەوە دا. لە ماوەی یەک ساڵدا چەندین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی دژی کارە هەڵەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرچووە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئابووری سەربەخۆتان سەری ئابوری هەرێمی خوارد، دەرهێنان و فرۆشتنی نەوت، نەوتی لە کوردستان ساندەوە، پەڕلەمان هەڵوەشایەوە، حکومەت کاربەڕێکەرە، کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان لەکارخرا، ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەڵوەشایەوە

جەختیشی كردۆتەوە، كە پەڕلەمانت هەڵوەشابێتەوە، حکومەتت کاربەڕێکەربێت، کۆمیسۆن لە کارخرابێت، ئەنجوومەنی پارێزگاکانت هەڵوەشابێتەوە، مووچەی چلەی هاوێنت لە پایزدا دابەشبکەیت، پێویستە ماڵئاوایی لە گەل بکەن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو دەپرسێت، “ئێستا زانیتان گەورەترین مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم بەکرداریی دەسەڵاتدارانی هەرێمن؟”.

 

كاتی یەكەم باران بارینی پاییز دیاریكرا
پێشت كاتی یەكەم باران بارینی پاییز دیاریكرا
لیڤەرپووڵ سەرکەوتنی تۆمارکرد و دوای مان سیتی دەکەوێت
دواتر لیڤەرپووڵ سەرکەوتنی تۆمارکرد و دوای مان سیتی دەکەوێت
ەیوەندیدار