ئاریان 6 کێشەی تێکەوت و پرۆسەکەی دواخست



ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا بە فەرمی دواخستنی یەکەم هەڵدانی موشەکی بۆشایی ئاسمانی قورسی ئاریان 6ی ڕاگەیاند، کە بڕیاربوو مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسەکە بڵاویکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە: ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا بڕیاریدا هەڵدانی موشەکی ئاریان 6 بۆ بۆشایی ئاسمان دوابخات، کە بڕیاربوو لە 3ی تشرینی یەکەمی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، دواخستنەکەش بەهۆی دۆزینەوەی کێشەی تەکنیکی لە موشەکەکەدا هات. ”

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: “لە کاتی ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی مووشەکەکە، هەندێک کێشە دۆزرایەوە، پێویستە پێش هەڵدانی مووشەکەکە هەندێک لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجامبدرێت”.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، “ئەو کێشانەی کە شارەزایان تێبینیان کردووە، لەو سیستەمەدا بووە کە سەقامگیری مووشەکەکە دوای هەڵفڕین دەپارێزێت”.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە بڕیاربوو یەکەم هەڵدانی موشەکی ئاریان 6 لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی کۆرۆ لە گویانای فەڕەنسا ئەنجام بدرێت، بە هاوکاریی کۆمپانیای ئاریان سپاک.

دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا پێشتر ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دابینکردنی دارایی پڕۆژەی ئاریان ٦ بە بڕی ٤ ملیار یۆرۆ، لەو بڕە ٦٠٠ ملیۆن یۆرۆیە بۆ پەرەپێدانی سەکۆی هەڵدانی موشەکی بۆشایی ئاسمان لە بنکەی کۆرۆ لە گویانای فەرەنسی خەرج دەکرێت، یەکەم موشەک لەمەش جۆری بڕیار بوو لە ساڵی ٢٠٢٠دا بخرێتە بۆشایی ئاسمانەوە، بەڵام چەند جارێک پرۆسەکە دواخرا بە هۆکاری تەکنیکی و هۆکاری پەیوەندیدار بە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

وەرگەڕانی تراكتۆرێك گیان لەدەستدانی شۆفێرەكەی لێكەوتەوە
پێشت وەرگەڕانی تراكتۆرێك گیان لەدەستدانی شۆفێرەكەی لێكەوتەوە
سەبەتەیەكی نوێی بەشەخۆراك و ئارد دابەش دەكرێت
دواتر سەبەتەیەكی نوێی بەشەخۆراك و ئارد دابەش دەكرێت
ەیوەندیدار