هەڕەشەی ئەلیکترۆنی لە عێراق…تاوانی ڕۆژانە و یاسایەکی دەیان ساڵە



لەبەر ڕۆشنایی ڕێژەی بەرزی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە عێراق، دیارترینیان وەرگرتنی پارەیە، بەزەحمەت ڕۆژێک تێدەپەڕێت کە دەستگیرکردنی تاوانبارێک ڕانەگەیندرێت.

لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی هەینی، پۆلیسی کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەڵگەنامەی ١٤ حاڵەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی لە ماوەی تەنها ١٠ ڕۆژدا ئاشکرا کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “مەفرەزەکانی پۆلیس لە بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە بەغدا لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی جیاوازەوە، ٤٤ حاڵەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و توندوتیژی خێزانییان تۆمارکردووە، هەروەها لە ماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ٩ هەڵاتوویان گەڕاندوەتەوە بۆ خێزانەکانیان”.

ئاماژەی بەوەشکرد: ” لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا ١٤ کەیسی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی ڕاگیراون، لەکاتێکدا کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی لەو ماوەیەدا گەیشتە ٣١ حاڵەت”.

بەپێی ئامارێک لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی عێراق ئاشکرایکردووە، هەزار و ٩٥٠ حاڵەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی تۆمارکردووە، کە ڕێژەی زۆری قوربانییەکان خانمان بوون، لەنێویاندا کچانی هەرزەکار و منداڵی خوار تەمەنی ١٤ ساڵ.

 

هیچ یاسایەکی ڕوون و ئاشکرا نییە

لێدوانەکانی پێشووی خالد موحەننا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاندووە، ” هیچ یاسایەکی ئاشکرا نییە کە مامەڵە لەگەڵ تاوانە ئەلیکترۆنییەکان بکات، دەزگاکانی پۆلیس بەپێی مادەکانی یاسای سزادانی ژمارە ١١١ی ساڵی ١٩٦٩ مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا دەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ” تۆمەتبار هەیە لەسەر بنەمای کەرەستەی هەڕەشەکردن و بەپێی قورسایی کردەوەکە و قورسی زیانەکە سزا دراون، سزای زیندانیکردنیان لە نێوان ٧ بۆ ١٤ ساڵدا سەپێنراوە، هەروەها هێڵێکی گەرم بۆ ڕاپۆرتکردنی ئەم تاوانانە هەیە”.

چاودێران پێیان وایە زیادکردنی سزاکان بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە ڕێگری لە تەشەنەسەدنیان دەکات، بەتایبەتی تاوانەکانی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی کە ئێستا لە هەڵکشاندایە، بەهۆی بەکارهێنانی بەربڵاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئاماژەیان بە پێویستی دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان لە عێراق کرد، کە بەشدار دەبێت لە سنووردارکردنی تاوانەکان، بە پێچەوانەوە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە سوودمەند دەبن لە نەبوونی یاسایەکی تایبەت بۆ سزادانی ئەم جۆرە تاوانە بەربڵاوە.

جوتیار عادل پەیامێكی سەبارەت بە مووچە بڵاوكردەوە
پێشت جوتیار عادل پەیامێكی سەبارەت بە مووچە بڵاوكردەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ڕوسیا دەکات
دواتر سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی ڕوسیا دەکات
ەیوەندیدار