ئەڵمانیا داوای توندکردنەوەی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەران دەکات



سەرۆکی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، پێویستە سنوورەکانی ئەوروپا دژی کۆچبەرانی نایاسایی توندبکرێتەوە و چاودێری زیاتر بخرێتە سەریان.

فرانک واڵتەر شتاینمایەر سەرۆکی ئەڵمانیا بەمیدیاکانی ڕاگەیاند، پێویستە سنوورەکان دژی هاتنی کۆچبەران توندبکرێنەوە و دەبێت کۆچبەرەکان دادپەروەرانە بەسەر وڵاتاندا دابەشبکرێت کاتێک دەگەن ئەوروپا، بۆیە ئەوان گەشتونەتە سنورێکی دیاری کراو لەگەڵ ئیتاڵیا لەوەرگرتنی کۆچبەر.

ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە سنوورێک بۆ هاتنی کۆچبەران دابنرێت، چونکە مەترسی لەسەر وڵاتانی ڕۆژئاوا زیاد دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕبردوودا، ئەو وڵاتانەی ئەوروپا و بەتایبەت ئیتاڵیا و بەریتانیا چەندین ڕێکاریان گرتووەتە بەر بۆ بەهێزکردنی سنورەکانیان و ڕێگریکردن لە ڕۆشتنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتانە.

پێڵاوەکەی خرۆشۆف و تەوالێتەکەی جۆرج بوش.. ڕووداوە جیاوازەکانی کۆبوونەوەکانی یوئێن
پێشت پێڵاوەکەی خرۆشۆف و تەوالێتەکەی جۆرج بوش.. ڕووداوە جیاوازەکانی کۆبوونەوەکانی یوئێن
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئاسمانی کوردستاندا تەراتێن دەکەن
دواتر فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئاسمانی کوردستاندا تەراتێن دەکەن
ەیوەندیدار