پێڵاوەکەی خرۆشۆف و تەوالێتەکەی جۆرج بوش.. ڕووداوە جیاوازەکانی کۆبوونەوەکانی یوئێن



سەرباری گفتوگۆ جدییەکانی سەرانی وڵاتان لە کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵەی گشتی ڕێخکراوەکەدا، بەڵام هەندێکجار ڕووداوی سەرنجڕاکێش و نامۆش تێیادا ڕوو دەدات.

ساڵی 1960 نیکیتا خرۆشۆف سەرۆکی یەکێتی سۆڤێت لە گەرمەی قسەکانیدا پێڵاوەکەی داکەند و کێشای بە مێزەکەی بەردەمیدا، تا ئێستاش نەزانراوە کە بۆچی وای کردووە؟

هەر لە 1960دا فیدڵ کاسترۆ سەرۆکی کوبا درێژترین وتاری لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کرد کە نزیکەی چوار کاتژمێر و نیوی خایاند.

ساڵی 2005 وێنەگرێك وێنەی جۆرج بوشی کوڕی گرت کە پەیامێک بۆ کۆندۆلیزا ڕایسی وەزیری دەرەوە دەنێرێت و دەیەوێت بزانێت ئاسایی لە کاتی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بچێت بۆ تەوالێت و نووسیوێتی : ببوورە کۆندی، ئایا دەتوانم بچم بۆ تەوالێت؟

ساڵی 2006 هۆگۆ چاڤێز سەرۆکی ئەوکاتی ڤەنزوێلا جۆرج بوشی بە شەیتان وەسفکرد و وتی: “دوێنی شەیتان لێرە بوو”.

ساڵی 2009 موعەمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا بۆ یەکەمجار وتارێکی لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشکەش کرد و تێیدا بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانی دڕاند، ڕاشیگەیاند، وڵاتەکەی دان بە بەڵێننامەکەدا نانێت.

ساڵی 2011 شەڕە مست لە نێوان پاسەوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورکیا و بەرپرسانی ئەمنیی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوویدا و دواتر ڕاگەیەندرا شەڕەکە بەهۆی لێكتێنەگەیشتنەوە ڕوویداوە.

هەر لە 2011دا مەحمودی ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی ئێران ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەری بە پیلانگێڕی ئەمریکا وەسفکر و بەو هۆیەوە شاندی ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتە عەرەبییەکان لە هۆڵەکە کشانەوە.

ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕووگیربوو کاتێك لە قسەکانیدا باسی لە دەستکەوتەکانی ئیدارەکەی دەکرد، سەرۆکی وڵاتان پێکەنین. ترەمپیش پێی وتن: بە هەر حاڵ  چاوەڕێی کاردانەوەیەکی لەو جۆرەم نەدەکرد.

نوێترینی ڕووداوە سەرنجڕاکێشەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دیمەنەکەی سێشەممەی ڕابردوو بوو کە تێیدا باڵیۆزی ئیسرائیل وێنەی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژینا ئەمینیی بە ڕووی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێراندا بەرزکردەوە.

ژینا ساڵی ڕابردوو بەهۆی ئەشکەنجەی پۆلیسی ئێرانەوە گیانی لەدەستدا.

 

نرخى كارەبای نیشتمانی كەم كرایەوە
پێشت نرخى كارەبای نیشتمانی كەم كرایەوە
ئەڵمانیا داوای توندکردنەوەی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەران دەکات
دواتر ئەڵمانیا داوای توندکردنەوەی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەران دەکات
ەیوەندیدار