فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئاسمانی کوردستاندا تەراتێن دەکەن



هەرچەندە سووڕانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بە ئاسمانی هەرێمی کوردستاندا نوێ نییە، بەڵام چەند ڕۆژێکە زیاتر لە جاران هاووڵاتییان هەست بە دەنگیان دەکەن و لە ئاسمانی ناوچە جیاکانی هەرێمی کوردستانیشدا دەبینرێن.

هاووڵاتییەك لە کەلارەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بۆ “خەڵك” ناردووە و دەڵێت دیمەنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کەلار بینیوێتی.

شایتەحاڵێکیش بە “خەڵك”ی ڕاگەیاند، دوێنی بە چاوی خۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ئاسمانی شارۆچکەی خورماڵ بینیوە.

بە وتەی چەند هاووڵاتییەکیش، چەند شەوێکە لە ئاسمانی سلێمانی دەنگی فڕۆکە دەبیستن.

لە سنووری هەولێر و دهۆکیش بە شێوەیەکی نیمچە بەردەوام، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچە شاخاوییەکان دەسووڕێنەوە.

هەرچەندە لایەنە ئەمنییەکان بە فەرمی هیچ زانیارییەك لەو بارەیەوە بڵاوناکەنەوە، بەڵام گومان دەکرێت فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان سەر بە هەردوو سوپای تورکیا و ئێران بن کە بە پاساوی بوونی پارتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی سەپاندنی هەژموونی خۆیان بەسەر ناوچەکە دەدەن.

ئەرکی بەشێك لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان چاودێریکردن و کۆکردنەوەی زانیارییە، هەندێکیشیان بە مەبەستی هێرشکردنە سەر ئەو ئامانجانە ئاڕاستە دەکرێن، کە پێشتر زانیارییان لەبارەوە کۆکراوەتەوە. سەرجەم ئەو هێرشە ئاسمانییانەی تورکیاش لە هەرێم ئەنجامیان دەدات لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یاخود بە بەشداری ئەو فڕۆکانە بوون.

ئەڵمانیا داوای توندکردنەوەی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەران دەکات
پێشت ئەڵمانیا داوای توندکردنەوەی سنوورەکان بەڕووی کۆچبەران دەکات
دوای فەڕەنسا، ئەم وڵاتەش پۆشینی نیقابی قەدەغەکرد
دواتر دوای فەڕەنسا، ئەم وڵاتەش پۆشینی نیقابی قەدەغەکرد
ەیوەندیدار