“حەلبوسی ئاستەنگ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دروست دەکات”



ئەندامێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت کە شیعەکان نایانەوێت پارە بۆ هەرێمی کوردستان بێت و حەلبوسیش ئاستەنگ بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دروست دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، کێشەکان لە بەردەم ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن و زیاتریش شیعەکانن کە نایانەوێت پارە بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت.

ئاماژەشیدا بەوەی سەرچاوەی گرفتەکان هەشت پەرلەمانتاری لیژنەی دارایین، هەرچەندە نوێنەرانی کورد داوا دەکەن پرسی مووچە و گوزەرانی هاووڵاتییان لە کێشە سیاسییەکان جیابکرێنەوە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی، سۆران عومەر باسی لە پرسی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کرد و ڕوونیکردەوە کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەشدارە لەو هەوڵانەی بۆ ڕێگرتن لە بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدرێن.

ئەوەشیخستەڕوو کە پەرلەمانتارانی کورد دەیانەوێت بەر لە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساکە ڕەزامەندی لایەنەکانی دیکە بەدەستبهێنن، چونکە ئەگەر لە پەرلەماندا دەنگ نەهێنیت، دۆسیەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە شکست دەهێنیت.

سۆران عومەر بە پێویستیشیزانی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداری لە دانیشتنی پەرلەماندا نەکەن، ئەگەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە کارنامەکە دەربهێنرێت و وتیشی: فراکسیۆنە کوردییەکان سەرباری ناکۆییەکانیان، بەڵام لە دۆسیەی هەڵەبجە و مووچە و ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە گوزەرانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە یەکدەنگن.

محەمەد بن سەلمان: سعودیە چیرۆکی ئەم سەدەیە یە
پێشت محەمەد بن سەلمان: سعودیە چیرۆکی ئەم سەدەیە یە
تەندروستی هەولێر:” پەتای کۆلێرا لە هەولێر ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە”
دواتر تەندروستی هەولێر:” پەتای کۆلێرا لە هەولێر ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە”
ەیوەندیدار