سەرلەنوێ بەهای لیرەی تورکی دابەزی



دوای بەرزبوونەوەیەکی کاتیی، جارێکی دیکە بەهای دراوی تورکی دابەزی و 100 دۆلار گەیشتەوە سەروو دوو هەزار و 700 لیرە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە دوو هەزار و 702 لیرەی تورکی.

هەرچەندە کۆتایی مانگی ڕابردوو  بە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودەوە بەهای لیرە بەرزبوونەوەیەکی ڕێژەیی بەخۆوە بینی، بەڵام سەرلەنوێ بەهاکەی ڕووی لە دابەزین کردەوە و ئەمڕۆش یەك دۆلار بەربەستی 27 لیرەی شکاند.

لاوازی سیاسەتی ئابووری و دارایی حکومەتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و هەڵکشانی بەرچاوی هەڵاوسان کاریگەریی نەرێنییان لەسەر دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە کردووە.

 

ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت
پێشت ئەنجامى زانکۆلاین ڕادەگەیەنرێت
سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامیان بڵاوکردەوە
دواتر سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت پەیامیان بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار