عەممار حەکیم: دەبێت چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ هەولێر و بەغدا بدۆزرێتەوە



عەممار حەکیم: “گرنگە چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێم بدۆزرێتەوە”

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم  ڕایگەیاند کە گرنگە چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێم بدۆزرێتەوە.

عەممار حەکیم لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە بەغدا پێشوازیی کردووە لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی.

سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم  ڕایگەیاندووە: “لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو مێژووە ھاوبەشەمان وەبیر ھێنایەوە کە ئێمەی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردە نیشتمانییەکانی کۆکردەوە، لەسەروویانەوە سەرکردەی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگی پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان کراوە، بەجۆرێک خزمەت بە بەژرەوەندی گشتیی بکات.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا کراوە و لەوبارەیەوە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم  ڕایگەیاند کە گرنگە چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ خاڵە ناکۆکییەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی ھەرێم بدۆزرێتەوە و گوتوویەتی: ” لەچوارچێوەی دەستووردا، مافەکانی ھەمووان، دەستەبەر کراوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی، عەممار حەکیم لە کۆبوونەوەکەدا ڕاشیگەیاندووە: ” گەڕاندنەوەی متمانە بە یەکتر، سەرەتای چارەسەری ڕیشەییە بۆ کێشەکان”.

لە عێراق دامەزراندن بۆ پزیشکان دەکرێتەوە
پێشت لە عێراق دامەزراندن بۆ پزیشکان دەکرێتەوە
دەورەیەکی سەخت و نوێیە!
دواتر دەورەیەکی سەخت و نوێیە!
ەیوەندیدار