پێدەچێت ئینتەرنێت لەجیهاندا ببڕێت



ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا باس لەوەدەکات مانگی ئایندە و بەدیاریکراوی لە بەرواری ١١ی ئۆکتۆبەردا هێڵی ئینتەرنێت لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ هەمیشە دەبڕێت، بەڵام گروپی “تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی” کە تایبەتمەندە بە دۆزینەوەی هەواڵی ساختە پشتڕاستی دەکەنەوە کە “ئەو ڤیدیۆیەی کە بڵاودەکرێتەوە کۆنە و بە شێوەیەکی هەڵخەڵەتێنەر لە ئەڵقەیەکی بەرنامەیەکی سعودی جیاکراوەتەوە کە لە ساڵی ۲۰۱۸ بڵاوکراوەتەوە.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەرەتای بەرنامەکەدا پێشکەشکاری بەرنامەکە هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە لەو کاتەدا بڵاودەکرایەوە وەک وتەی شارەزایانی تەکنیکی کە ڕوونیان کردەوە کە “ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسیارە لە دابینکردنی ئینتەرنێت ئەوە دەگۆڕێت کە بە ناوچەی ڕەگ ناسراوە، دواتر ئەم گرتە ڤیدیۆیە کورتکرایەوە و بەم دواییانە بە شێوەیەکی هەڵخەڵەتێنەر بڵاوکرایەوە.

بەگوێرەی گروپی “تەکنەلۆژیا بۆ ئاشتی”دوای تەواوبوونی بەرنامەکە، پێشکەشکارەکە لەو کاتەدا میوانداری وتەبێژی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری سعودییەی کرد بۆ لێکۆڵینەوە دەربارەی ڕاستێتی هەواڵەکە، وتەبێژەکە ڕایگەیاند، بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە و هێندەی ئەو کاریگەرییە گەورەیە نییە کە دەنگۆی لەسەر دروست بووە.

وتیشی هەواڵەکە بەو شێوەیە نییە کە دەنگۆی ئەوە هەیە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بە شێوەیەکی هەمیشەیی لە سەرانسەری جیهاندا ببڕدرێت، بەڵکو تەنها ڕێوشوێنێکە کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لەسەر خزمەتگوزاری ئینتەرنێت گیراوەتەبەر لەلایەن کۆمپانیای ئینتەرنێت بۆ ژمارە و ناوە بەخشراوەکان کە بە (ICANN) ناسراوە و تایبەتە بە بڵاوکردنەوە و بەڕێوەبردنی ناونیشانی IP و ناوی دۆمەین و تەرخانکردنی ناوی پاوانی ئاست بەرز لە سەرانسەری جیهاندا.

هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندنێک لەسەر داخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەموو بەشەکانی جیهاندا نییە هیچ سەرچاوەیەکیش نییە ڕاستێتی دەنگۆی ئەم هەواڵە بسەلمێنێت.

میدیای یەکێتی کاتی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند
پێشت میدیای یەکێتی کاتی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند
بەڕێوەبەرایەتییەک دامەزراندنی ڕاگەیاند
دواتر بەڕێوەبەرایەتییەک دامەزراندنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار