میدیای یەکێتی کاتی دابەشکردنی مووچەی ڕاگەیاند



میدیای فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای فەرمی یەکیتی لە زاری “سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیران”ەوە بڵاویکردەوە، “ڕۆژی یەكشەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت”

ئەوەشی خستەڕوو کە “لە ماوەی هەفتەیەكدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەكرێت”.

تا ئێستا بە فەرمی ئەو زانیارییانە پشتڕاست یاخود ڕەت نەکراونەتەوە.

دوینێش پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەی بەغدان بۆ دابەشکردنی مووچە.

ڕۆژەی یەکشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی 700 ملیار دینار قەرز بە هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کە تا ئێستا مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و یەکێك لە بڕگەکانی تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی سەردانەکەی هەفتەی ڕابردووی شاندی حکومەت بۆ بەغدا.

کوپێک “چای پیسایی پاندا” بە ٢٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت
پێشت کوپێک “چای پیسایی پاندا” بە ٢٠٠ دۆلار دەفرۆشرێت
پێدەچێت ئینتەرنێت لەجیهاندا ببڕێت
دواتر پێدەچێت ئینتەرنێت لەجیهاندا ببڕێت
ەیوەندیدار