باڵیۆزی ئیسرائیل بە وێنەی ژیناوە ڕووبەڕووی سەرۆکی ئێران بووەوە



باڵیۆزی ئیسرائیل وێنەی کچە کوردەکەی ڕۆژهەڵات، ژینا ئەمینی، بەڕووی سەرۆکی ئێراندا بەرزکردەوە و بە خوێنڕێژ وەسفی کرد.

دوێنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێران لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وتەیەکی پێشکەش کرد.

تیمی ئیسرائیل لە کاتی قسەکردنی سەرۆکی ئێراندا هۆڵەکەیان بەجێهێشت، بەڵام جەلعاد ئەردان باڵیۆزی ئیسرائیل پێش ئەوەی بکشێتەوە وێنەی ژینا ئەمینی، کچە کوردەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەڕووی سەرۆکی ئێراندا بەرزکردەوە کە ساڵی ڕابردوو بە دەستی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا.

ئەردان کۆمەڵی نێودەوڵەتی ئیدانە کرد بە هۆی ئەوەی ڕێیان دا سەرۆکی ئێران قسە بکات کە بە خوێنڕێژ وەسفیکرد.

پاش ئەوەش کە باڵیۆزی ئیسرائیل لە هۆڵەکە چووە دەرەوە، بۆ ماوەیەكی کەم لەلایەن ئاسایشی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاشان ئازاد کرا.

 

سێ کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
پێشت سێ کەس لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا
جیهان داوای وەستاندنی شەڕێکی وێرانکەر دەکات
دواتر جیهان داوای وەستاندنی شەڕێکی وێرانکەر دەکات
ەیوەندیدار