لەهەولێر بڕێک ماددەی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیرا



بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، رایگەیاند توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی یەک کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر و سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان  رایگەیاند،لە رێککەوتی ١٩ی ٩ی ٢٠٢٣ دوای وەرگرتنی فەرمانی بەرێز دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرو کەرکوک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لەشاری هەولێر دەستگیربکەن کەپێشینەی تاوانیان هەیەو کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن. لەم چالاکیەدا (بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختەو ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە لەگەڵ رومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر) دەستی بەسەردا گیرا. تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

 

ئەمریكا بۆ نەوتی هەرێم داوایەك لە سودانی دەكات
پێشت ئەمریكا بۆ نەوتی هەرێم داوایەك لە سودانی دەكات
لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق- ئێران: حزبەكانی ڕۆژهەڵات چەك كران
دواتر لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق- ئێران: حزبەكانی ڕۆژهەڵات چەك كران
ەیوەندیدار