عێراق لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا



دوای گردبوونەوەکەی جووتیارانی کورد لە بەغدا، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سنوورەکان بە ڕووی هاوردەکردنی تەماتەدا دابخات.

ئەمڕۆ سێشەممە، ژمارەیەك لە جووتیارانی کورد بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە دژی هاوردەکردنی تەماتە لە بەردەم وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق گردبوونەوە.

جووتیاران بە دانانی بەشێك لە بەرهەمەکانیان لە بەردەم وەزارەتەکە، داوایان کرد ڕێ لە هاوردەکردنی تەماتە بگرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ناو جووتیارەکانەوە ڕایگەیاند، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەڵێنی دا سنوورەکان دابخات بەڕووی هاوردەکردنی تەماتە، تاکو جووتیارانی هەرێم تووشی زیان نەبن.

پێش بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، بۆ دووەم ڕۆژ بەشێك لە جووتیارانی پێنجوێن لە شارۆچکەکە گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و ڕێگەی سلێمانی-پێنجوێنیان داخست.

“کەنەکە” لە سەرتیرۆرکردنی ئەندامەکەیان هاتە دەنگ
پێشت “کەنەکە” لە سەرتیرۆرکردنی ئەندامەکەیان هاتە دەنگ
بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلار بە کاش زیاد دەکات
دواتر بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلار بە کاش زیاد دەکات
ەیوەندیدار