بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلار بە کاش زیاد دەکات

  • 130 بینین


بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری ئاشکراکرد کە تێیدا ئەمڕۆ زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری فرۆشتووەو لەو بڕەش زیاتر لە ٣٨ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە و نزیکەی ١٨٠ ملیۆن دۆلاری دیکە بەشێوەی حەواڵەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە بانکی ناوەندی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٢١٩ ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە و رێژەیەکی زۆریشی بەشێوەی حەواڵە بووە کە بڕەکەی دەگاتە ١٨٠ ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٣٨ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش فرۆشتووە.

بەراورد بە رۆژی ڕابردوو ڕێژەی فرۆشی دۆلار ئەمڕۆ زیاتربووە، ڕۆژی ڕابردوو بانکی ناوەندی ١٩٨ ملیۆن و ٢٦٦ هەزار و ٤٦٤ دۆلاری فرۆشتووە بەڵام ئەمرۆ فرۆشی کاش ١٤ ملیۆن دۆلار زیادی کردووە.

هەتا بانکی ناوەندی بڕێکی زیاتر دۆلار بەشێوەی کاش بخاتە بازاڕەوە کاریگەری دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی کەمتر دەبێت و بەهاکەی بەرزتر دەبێتەوە.

عێراق لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
پێشت عێراق لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵەوەیە
دواتر زیاتر لە ١٣ هەزار کەس لە ئینگلتەرا و وێڵز تەمەنیان لەسەروو ١٠٠ ساڵەوەیە
پەیوەندیدار