حکومەتی هەرێم: سێ زرێپۆش دەفرۆشین

  • 439 بینین


حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش لە زیادکردنێکی ئاشکرادا دەفرۆشن.

ئەمڕۆ سێشەممە،فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، کە لە ٢٩ـى ٨ـى ٢٠٢٣ بڵاوی کردووەتەوە، لیژنەى فرۆشتن لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆرى لاندکرۆزەرى زریپۆش (درع)، دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە زیادکردنکە ڕۆژى دووشەممە، ٢ـی ١٠ـى ٢٠٢٣، لە کاتژمێر ١٢ـى نیوەڕۆ لە هۆڵی یەکى شوبات ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند، مەرجەکانی بەشداریکردن لە زیادکردنە ئاشکراکە بریتین لە:

– دانانی چەکی پەسندکراو بە بڕی ٢٦ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دیناری عێراقی.
– ڕسومات و خەرجیی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت.
– فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقدی) دەبێت و دینارى عێراقی بەکار دێت.
– دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەى هەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە.

 

سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری لە رەوشی ھەرێمی کوردستان دەدەن
پێشت سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا هۆشداری لە رەوشی ھەرێمی کوردستان دەدەن
مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
دواتر مەسرور بارزانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
پەیوەندیدار