لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای گوێر، دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 17ی ئەیلول، لەسەر ڕێگەی سەرەكی ھەولێر- گوێر ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند، ئۆتۆمبێلێك لە جۆری ھیۆندای تۆكسۆن بەھۆی تیژڕۆییەوە كۆنتڕۆڵی لەدەستدا و چووە دیوەكەی تری رێگەكە و خۆی كێشاوە بە بارھەڵگرێكدا.

ئاشكراشی كرد، لە دەرەنجامی ڕووداوەكە شۆفێر و سەرنشینێكی ئۆتۆمبێلی ھیۆندایەكە گیانیان لەدەستدا.

هۆشداری بارانی بەخوڕ و لافاو دەدرێت
پێشت هۆشداری بارانی بەخوڕ و لافاو دەدرێت
مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
دواتر مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بایكۆت دوابڕیاریان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار