بڕیاری ناردنی پارە بۆ مووچە درا



ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریاری ناردنی 700 ملیار دیناری دا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

کاروان یار وەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاماژەی بەوەدا، ئەم پارەیە بەقەرز دەبێت بۆماوەی سێ مانگ و تاوەکو کیشەکان چارەسەر دەبن بڕی ٧٠٠ ملیار دینار ڕەوانە دەکرێت.

ئاڵۆزییەکان و کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند گەشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار و نەناردنی پارە لەبەغداوە، مووچەی دوو مانگی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی پەک خست،

دوای سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی بەیاوەری شاندێک بۆ بەغدا، کۆمەڵێک کۆبوونەوە و دیداریان لەگەڵ لایەناکانی حکومەت و سەرکردە سیاسییەکان ئەنجامدا، و هەر ئەوکات حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند بە بڕیاری دڵخۆشکەرەوە دەگەڕێینەوە، ئەمڕۆش ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی 700 ملیاری دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دا بۆماوەی سێ مانگ. 

حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی مووچە بڵاوكردەوە
پێشت حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی مووچە بڵاوكردەوە
سەرۆکی سوپای پاسداران هەڕەشە لە عێراق دەکات
دواتر سەرۆکی سوپای پاسداران هەڕەشە لە عێراق دەکات
ەیوەندیدار