کۆمیسیۆن تیروپشکی بۆ لیست و قەوارەکان ئەنجامدا



ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشکی ژمارەکانی بۆ هاوپەیمانی، حزبەکان، و تاکە کاندیدەکان ئەنجامدا.

وتەبێژی کۆمسیۆن، جومانە ئەلغەلای لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، “کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تیروپشکێکی بۆ ژمارەی کاندید و هاوپەیمانێتییە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی داهاتوودا ئەنجامدا، لە ژمارە ١٠١ تا ژمارە ٢٣٠، لەگەڵ سڕینەوەی ژمارە 156 بەهۆی هەستیارییەکەی لای عێراقییەکان”.

جومانە ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوای ئەم هەنگاوە، پشتڕاستکردنەوەی شایستەیی کاندیدەکان بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دەدرێت، کە زیاتر لە شەش هەزار کاندیدن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پرۆسەی نوێکردنەوەی داتای بایۆمەتری کۆتایی هاتووە، ئێستاش لە پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی ئەم داتایانەداین، دواتر کارتەکان چاپدەکرێن و بەسەر دەنگدەراندا دابەشدەکرێن”.

جەمانە غەلایی ڕوونیشیکردەوە، میکانیزمی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بەپێی ڕێکارە تەکنیکییەکانی پێشوو دەبێت و بەهەمان کەرەستە، هاوکات پەسەندکردنی ژماردنی دەستی جگە لە ژماردنی ئەلیکترۆنی، ئەمە جگە لەوەی کارکردن بۆ دابەشکردنی کامێرای تایبەت لەناو ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دڵنیابوون یەکپارچەیی پرۆسەی هەڵبژاردن و دوورکەوتنەوە لە هەر پێشێلکارییەک”.

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبۆوە و باسی کۆنگرەی تێداکرا
پێشت مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبۆوە و باسی کۆنگرەی تێداکرا
لیڤەرپووڵ بردییەوە و سەڵاح ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد
دواتر لیڤەرپووڵ بردییەوە و سەڵاح ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد
ەیوەندیدار