لیڤەرپووڵ بردییەوە و سەڵاح ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد



پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە یارییەکانی قۆناغی پێنجەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، لیڤەرپوول سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی وۆڵڤەرهامپتۆنی میوانداریدا بەدەستهێنا و بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەی بردەوە.

لە خولەکی حەوتەمدا هوانگ هی چان گۆڵی یەکەمی بۆ وۆڵڤەرهامپتۆن کردەوە، بەڵام دواتر لیڤەرپووڵ بەسەرکردایەتی محەمەد سەڵاح و لەڕێگەی گاکپۆ و ئیلیۆت و رۆبێرتسن، سێ گۆڵیان تۆمارکرد و کۆتاییان بە نمایشەکە هێنا.

لیڤەرپوڵ بۆ ماوەیەکی کاتی بە کۆکردنەوەی ١٣ خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی ڕکابەرییەکانی گرت و بە خاڵێک لە پێش مانچستەر سیتی کەوت کە دواتر بەرامبەر وێستهام یونایتد یاری دەکات، ۆڵڤەرهامپتۆنیش بە ٣ خاڵ لە پلەی پازدەهەمدا ماوەتەوە.

لەم یارییەدا محەممەد سەڵاحی میسری، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول، توانی ژمارەیەکی پێوانەیی لە خولی نایابی ئینگلیزی بەدەستبهێنێت.

سەڵاح گۆڵی یەکەمی لیڤەرپوڵی لە یارییەکەدا دروستکرد و ئەسیستێکی بە کۆدی جاک گاکپۆ بەخشی کە هێرشبەرە هۆڵەندییەکە لە قۆناغی ٥٥ بەرامبەر خۆسێ سا گۆڵپارێزی وۆڵڤەرهامپتۆن تۆماریکرد.

هەروەها گۆڵی دووەمی بۆ ڕیدز دروستکرد، لەڕێگەی ئەسیستێکەوە کە ئەندرۆ ڕۆبەرتسۆن لە خولەکی ٨٥ تۆمارکرد، گۆڵی سێیەمیش کە هارڤی ئیلییۆت لە خولەکی ٩٠دا تۆماریکرد.

بەگوێرەی تۆڕی ئاماری سکواوکا، محەمەد سەڵاح لە ماوەی بەشداریکردنی لە خولی نایابی ئینگلتەرا گەیشتە 64 ئەسیست.

ئه ستێره ی لیڤەرپوول بوو به یەکەم  یاریزانی ئه فریقی زۆرترین ئەسیستی گۆڵی له خولی نایابی ئینگلیزی تۆمار کرد و ڕیکۆردی ئه ستێره ی جه زایه ڕی ​​ڕیاز محرێزی به 61 گۆڵ شکاند.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنها دوو یاریزان بەشدارییان لە 200 گۆڵدا کردووە لە خولی نایابی ئینگلیزی لەگەڵ لیڤەرپوول، ئەوانیش محەمەد سەڵاح و ستیڤن جیراردن.

کۆمیسیۆن تیروپشکی بۆ لیست و قەوارەکان ئەنجامدا
پێشت کۆمیسیۆن تیروپشکی بۆ لیست و قەوارەکان ئەنجامدا
عێراق نرخی سوتەمەنی نەوتی غازی ئامادەکراو دادەبەزێنێت
دواتر عێراق نرخی سوتەمەنی نەوتی غازی ئامادەکراو دادەبەزێنێت
ەیوەندیدار