مارکێتێک داخرا، جگه‌رەی ئه‌لیكترۆنی بە منداڵان فرۆشتووه‌

  • 1,261 بینین


قائیمقامیەتی سلێمانی داخستنی مارکێتێکی بڵاوکردەوە، لە لایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی چرۆ داخرا، بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی بە منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ.

ئەمڕۆ شەممە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤایپ) بە مناڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ، قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان مارکێتی چرۆ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد داخست و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

یاسا رێگری له‌ فرۆشتنی جگه‌ره‌‌، جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی (ڤایپ)، نێرگه‌له و خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان به‌ منداڵی نەوجەوان و خوار تەمەنی ١٨ ساڵ کردووە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پێویسته‌ خاوەنی هۆڵەکانی بلیارد، کافتریا و کۆفی شۆپی نێرگەلە کێشان، شوێنی خواردن و خواردنەوە کهولییەکان ڕێگری لە منداڵانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ بکەن بۆ شوێنەکانیان و هیچیان پێنه‌فرۆشن، بەپێچەوانەوە لەلایەن قائیمقامیەتی سلێمانییەوە شوێنەکانیان دادەخرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکارە یاساییە توندەکان دەکرێتەوە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا، بە فێڵ و بەڵێنی هاوسەرگیری پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
پێشت تۆمەتبارێك دەستگیركرا، بە فێڵ و بەڵێنی هاوسەرگیری پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
شەڕی نرخ دەستی پێکردووە.. بۆچی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل نرخەکانیان کەم دەکەنەوە؟
دواتر شەڕی نرخ دەستی پێکردووە.. بۆچی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل نرخەکانیان کەم دەکەنەوە؟
پەیوەندیدار