بەوێنە: نەهەنگێکی گەورە لە کەنار دەریا گیریخوارد



لە کەناراوی کیتاوانگ لە شاری پوروۆریجۆ لە ناوچەی چاڤای ناوەڕاستی وڵاتی ئیندۆنێزیا، نەهەنگێکی گەورە لە کەنار دەریا گیریخوارد، نەهەنگەکە درێژییەکەی حەوت مەتر و ٤٠ ساتیمەترە و مەتر و کێشی نزیکەی دوو تۆنە.

ڕاوچیانی ماسی یەکەم کەس بوون دەرکیان بە دۆخەکە کرد، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم لە گیرخواردنی لە کەنار دەریاکە نەهەنگەکە مرداربووەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگەکانی نێوان ئاب و ئەیلوولدا، ڕووداوی هاوشێوەی ئەم ڕووداوە ڕوودەدات لەم ناوچەیەدا و توێژینەوە لەبارەیانەوە درێژەی هەیە.
هاوکات، خەڵکی بۆ بینینی ئەو نەهەنگانە پەیتا پەیتا ڕوو لە کەناراوەکان دەکەن.

خێراترین ئەمبولانسی فڕیوو دروست دەکرێت!
پێشت خێراترین ئەمبولانسی فڕیوو دروست دەکرێت!
تۆمەتبارێك دەستگیركرا، بە فێڵ و بەڵێنی هاوسەرگیری پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
دواتر تۆمەتبارێك دەستگیركرا، بە فێڵ و بەڵێنی هاوسەرگیری پارەی لە هاووڵاتیان وەرگرتووە
ەیوەندیدار