خێراترین ئەمبولانسی فڕیوو دروست دەکرێت!



کۆمپانیایەکی ئەمریکی مۆدێلی خێراترین ئەمبولانسی فڕیوی لە جیهاندا ئاشکرا کرد، دەتوانێت لە هەر شوێنێک و لە هەر بارودۆخێکدا وەک ئەمبولانس خزمەتگوزاری و فریاگوزاری تەندروستی پێشکەش بکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانیدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمبولانسە فڕیوەکە دەتوانێت بگاتە ناوچە دوورەکان کە لە ڕێگای وشکانییەوە دەستڕاگەیشتن پێیان سەختە، لە هەوادا بە خێراییەکی زۆر دەفڕێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەمبولانسە فڕیوەکە لە کەشتییەکی ئاسمانی دەچێت و دەتوانێت لە هەوادا بە خێرایی ٢٨٨ میل لە کاتژمێرێکدا (٤٦٠کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) بفڕێت، هەروەها دەتوانێت لە ماوەی پێوانەیی هەشت خولەکدا بگاتە نەخۆشەکان یان شوێنی ڕووداوەکان.

ڕۆژنامەکە باس لەوە دەکات، تایبەتمەندییەکانی ئەم ئەمبولانسە فڕیوە لە زانستێکی خەیاڵی دەچێت، بەڵام بەم زووانە بەردەست دەبێت و لە سەرانسەری جیهاندا بەکاردەهێنرێت بۆ باشترکردنی  فریاگوزارییە تەندروستییەکان.

ئەو فڕۆکەیەی ئێستا پەرەی پێدەدرێت ناوی (JA1 Pulse)ە و لەلایەن کۆمپانیای Jump Aero بەرهەم هێنراوە کە بنکەکەی لە کالیفۆرنیایە، گرێبەستێکی بە بەهای ٣.٦ ملیۆن دۆلار لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا وەرگرتووە بۆ پەرەپێدانی ئەمبولانسە فریوەکە.

جاکۆب ڕیس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فلیکی دانیمارکی دەڵێت: ” کۆمپانیاکە خۆشحاڵە بە هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای Jump Aero بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە فریاگوزاریەکان، لە ڕێگەی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیایەک کە لە ماوەیەکی پێوانەی دەگاتە ئەو شوێنانەی پێویستیان بە هاوکاری هەیە”.

ئەم ئەمبولانسە فڕیوە بە فڕۆکەی eVTOL تایبەتمەندە، واتە هێلیکۆپتەرێکە کە هەڵسان و نیشتنەوە بە شێوەیەکی ڕاست و چەپی کارەبایی ئەنجام دەدات، کاتێک دەگاتە بەرزی گەشتکردن بە شێوەیەکی ئاسۆیی دەڕوات.

بەڵام جێگەی ئەمبولانسی زەمینی ناگرێتەوە چونکە بۆ گواستنەوەی نەخۆشەکان دروست نەکراون، هەردوو ئەمبولانسی فڕیو JA1 Pulse و ئەمبولانسی زەمینی تەقلیدی بڕیارە لە هەمان کاتدا جێگیر بکرێن لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی لەناکاودا.

جارێکی تر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت جارێکی تر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
بەوێنە: نەهەنگێکی گەورە لە کەنار دەریا گیریخوارد
دواتر بەوێنە: نەهەنگێکی گەورە لە کەنار دەریا گیریخوارد
ەیوەندیدار