سبەینێ تەرمی کاوەی حاجی فایەق دەگاتەوە کوردستان



بڕیارە سبەینێ بەیانی تەرمی سەرمایەدار و وەبەرهێن و سەرۆکی ئەنجومەنی بەرێوەبردنی گرووپی کۆمپانیاکانی ساوس کوردستان کاوە حاجی فایەق، بگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەوێوە بەرەو مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبرێت.

لەم بارەیەوە یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان – سلێمانی، بۆ خەڵک وتی: سبەینێ 15/9 تەرمی هاوکار و هاوڕێ و سەرمایەداری دیاری هەرێمی کوردستان، کاوەی حاجی فایەق، دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و دواتر بەرە و مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەبرێت و بڕیارە کاتژمێر 9 بەرەو گۆڕستانی بەکرەجۆ بەڕێدەکرێت”.

کاوەی حاجی فایەق، یەکێک لە سەرمایەدار و وەبەرهێنە دیارەکانی هەرێمی کوردستان و شاری سلیمانی، دوای زیاتر لە ساڵێک لە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە 9/9/2023 بەنەخۆشی لە دەرەوەی وڵات کۆچی دوایی کرد.

١٠ حالەتی نوێی نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کرا
پێشت ١٠ حالەتی نوێی نەخۆشی کۆلێرا تۆمار کرا
که‌مێكى تر گه‌ڕێكى نوێى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاتەوە
دواتر که‌مێكى تر گه‌ڕێكى نوێى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاتەوە
ەیوەندیدار