بەڕێککەوتن لەگەڵ هەرێم پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات سەنگەریان گواستەوە



لە ژێر چاودێری حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا، ھێزەکانی پاک لە ناحیەی پردێی سەر بە قەزای دووبز لە پارێزگای کەرکووک سەنگەریان گواستەوە.

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان ئێران و عێراق بۆ چەکداماڵین لە پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ھێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ بەرەو شوێنێکی نادیار سەنگەریان گواستەوە .

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پاک ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەیان لەسەر داوای حکومەتی ھەرێم بووە و پێیوە پابەند بوون.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ڕاشیگەیاند، ئەو هێزە چەکە قورسەکانیان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە.

بە پێی ڕێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و ئێران تا ڕێکەوتی ١٩ی ئەیلوول پێویستە پارتە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ھەرێم چەک بکرێن و کەمپێکی مەدەنییان بۆیان دابین بکرێت و نیشتەجێ بکرێن تێیدا.

دانولە، بەیادی جارانەوە
پێشت دانولە، بەیادی جارانەوە
سۆران عومەر ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکات
دواتر سۆران عومەر ناوەڕۆکی گفتوگۆکەی لەگەڵ مەسرور بارزانی ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار